نامه‌ی بێ به‌رامبه‌ر |
|
وه‌ک ئه‌م ڕه‌سمه‌دروست بکه |
|
فۆتۆ شۆپ فێربه |
|
جلی کوردی |
|
نرخی دراوه‌کان |
|
فۆنتی کوردی دا |
|
فێر بونی شۆفێری |
|
تۆم و جێری |
|
ناوی کوردی کچ و کوڕ |
|
وێنه بۆ مۆبایل |
|
( 7 ) سینه‌ما |
|
ریکلام |
| |
Main » 2008 » November » 29
ئه‌م منداڵه‌ی كه له وێنه‌كه‌دا دیاره ته‌مه‌نی 4 ساڵه، كاتێك له دایك ده‌بێت، دڵی ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی قه‌فه‌سه‌ی سنگی، ته‌نها پێستی ده‌ره‌وه، دڵی داپۆشیوه، ئه‌گه‌ر لێی ورد بیته‌وه به‌ئاسانی ده‌توانی تێبینی لێدانی دڵی بكه‌یت. ئه‌م منداڵه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا یاری نه‌كردووه، چونكه دڵی به‌ده‌ره‌وه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام جل‌و به‌رگی تایبه‌تی له‌به‌ركراوه. هۆكاری چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌م منداڵه‌ش بۆ نه‌بوونی پاره ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه دایك‌و باوكی پیشه‌یان پاككردنه‌وه‌ی سهرشهقامو دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ته، به‌ڵام دواتر له رێگه‌ی رێكخراوه فریاگوزارییه‌كانه‌وه خه‌رجی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ دابین كرا، ئێستاش چاوه‌ڕێی ئه‌نجامدانی نهشتهرگهرییهكهیه......
Views: 776 |
Added by: saholaka |
Date: 2008-11-29
|
|
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا 435 ئافره‌ت له‌لایه‌ن وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌رپرسه‌كانیانه‌وه په‌لامار دراون‌و ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر له‌هه‌رێمی کوردستاندا. تایبه‌ت به‌ئاوێنه: دكتۆر یوسف عوسمان حه‌مه‌د كه ئه‌م تۆژینه‌وه‌یه‌ی ئاماده كردووه، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند «ئه‌م ئاماره ته‌نها پشت ئه‌ستووره به‌و لێكۆڵینه‌وه‌و زانیاریانه‌ی كه رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان به‌تایبه‌تی ژنان‌و بنكه‌كانی پۆلیس‌و رۆژنامه‌كانی ئاوێنه‌و هاوڵاتیو میدیا ئه‌نجامیان داوه‌و بڵاویان كردووه‌ته‌وه».
دكتۆر یوسف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئاماره‌كه «ته‌نها ساڵانی 2005 بۆ 2006 ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌نجامده‌ری ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ئه‌م ئافره‌تانه‌ش، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ن كه لهوهزارهتهكانو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان‌و كۆمپانیاكان‌و چه‌ند شوێنێكی تر كه ئافره‌ت وه‌ك فه‌رمانب
...
دریژی بابه‌ت
Views: 909 |
Added by: saholaka |
Date: 2008-11-29
|
|
له‌یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته‌ی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به‌ژناندا كچێك بهتهورو فیشه‌ك مێشكی هه‌ڵته‌كا..... ئه‌و له‌گوندێكی دووره‌ده‌ستی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌ژیا، كه هه‌فته‌یه‌كی ته‌رخان كردووه بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به‌ژنان، له‌به‌هاری ته‌مه‌نیدا بوو وه‌ك زۆرێك له‌و كچه خۆزگه نه‌دیوانه‌ی كه‌سێك نیه له‌م دونیایه‌دا بیر لهخهمهكانیان بكاته‌وه، خه‌ونی به‌جوانیه‌كانی ژیانه‌وه دهبینیو عاشق بوو، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی به‌كامی دڵی خۆی بگات كوشتیان. تا ئێستا ئه‌وه روون نییه كه ئه‌و به‌چی كوژرا؟ به‌ته‌ور وه‌ك له‌ناو خه‌ڵكی پێنجوێندا بڵاوه، یان به‌فیشه‌ك وه‌ك كه‌سوكاره نزیكه‌كانی ده‌ڵێن. رۆژی 18/11 له گوندێكی سه‌ر به‌ناحیه‌ی گه‌رمكی شارۆچكه‌ی پێنجوێن، كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌ناوی «تابان» دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئامۆزاكه‌یه‌وه پێده‌زانرێت كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی مۆبایلی بۆ كڕیوه، براكه‌ی لێ‌ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و چه‌ند كاتژ
...
دریژی بابه‌ت
Views: 809 |
Added by: saholaka |
Date: 2008-11-29
|
|
چاوگی كێشەكانی توركیا لەناوخۆی وڵاتدایە ئەوكاتەی سەباحەت تونجەل وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی ژنانی DTP بوو، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی توركەوە دەستگیركرا. خانمی تونجەل هێشتا لەگرتووخانەی گەبزە-ی ئیستانبوڵ بوو، ناوی لەلیستی پاڵێوراوە سەربەخۆكانی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی دەستنیشانكرا. تونجەل لەو هەڵبژاردنە لەهەرێمی 3 ی ئیستانبوڵ سەركەوتنێكی ئێجگار گەورەی بەدەستهێنا و توانی بەتەنها 90 هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت، كە ئەمە بەگەورەترین ڕیژەی دەنگەكان دادەنرێت لەتوركیا. بەو سەركەوتنەشی بووە یەكەم پەرلەمانتاری كورد كە لەشاری ئیستانبوڵ هەڵبژێردرێت و بچێتە پەرلەمانی توركیا. تونجەل، دوای ئەوەی لەفیستیڤاڵی باتمان بەئەندامانی پەكەكەت گوتبوو «ئەوان تیرۆریست نین، برامانن، هیچ كاتێك بەبراكانمان ناڵێین تیرۆریست» دۆزگەری گشتی دادگای باڵای توركیا دۆسێی لێپرسینەوەی لەبەرامبەر ئێوە دەست پێكرد. ئێستا توركیا ئەوی وەكو ئەندام پەرلەمانێك ناسیوە. لەپێشبڕكێی هەڵبژاردنی كاندیدە سەربەخۆكان زۆرترین دە
...
دریژی بابه‌ت
Views: 733 |
Added by: saholaka |
Date: 2008-11-29
|
|
فوزیه كچێكه هێشتا له‌ته‌مه‌نی خونچهیى دایه, به‌نه‌رم و نیانی و چاو پرِ لهفرمێسكهوهو به‌ده‌نگێكی غه‌مگینه‌وه ده‌ڵێت:ـ به‌سه‌رهات و چیرۆكه‌كه‌م له‌سه‌ر زوبانی خۆمه‌وه بینووسن تا هه‌موو كچێكی بێ ئاگا په‌ند وه‌ربگرێت و تێ بگات له‌بێ ژیری ئه‌و كچانه‌ی كه‌داب و نه‌ریتی خێزانه‌كانیان پشت گوێ ده‌خه‌ن, پاش ته‌واوبوونی ئاماده‌یی له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك فوزیه نه‌یتوانی بچێته زانكۆ‌و برِوانامه به‌ده‌ست بهێنێت, وهلهجیاتی ته‌واوكردنی خوێندن و پیاسه‌كردن لهگۆرِهپانی زانكۆدا وه‌ك كچانی هاوته‌مه‌نی, هیواو ئومێدێكی تایبه‌ت هه‌موو هه‌ست و نه‌ستێكی ده‌جوڵاندو رِۆژ بهرِۆژ گه‌شه‌ی دهكردو چاوهرِوانی هاتنه‌دی ده‌كرد كه‌ببێته هاوسه‌رو دایكی منداڵ, خزمه‌ت به‌ماڵه‌كه‌ی بكات و جگه‌رگۆشه‌كانی له‌باوه‌ش بگرێت. ئه‌و هیواو ئاواته بووه گه
...
دریژی بابه‌ت
Views: 749 |
Added by: saholaka |
Date: 2008-11-29
|
|
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به‌پلانی به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی پۆلیسی کێوه‌ره‌ش باندێكی له شفرۆشیو 25 له‌شکڕ ده‌ستگیر ده‌كرێن.
بانده‌كه (4) ژنن‌و دایك‌و كچێكیان تێدایه‌و پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پـــــۆلیسهوه ده‌ستگیر دهكرێنو ده‌ست بـــــهسهر مــوبـایـلـهكـانـیاندا ده‌گیرێت، موقه‌ده‌م عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌كه وه‌ڵامی ئه‌و ته‌له‌فونانه ده‌داته‌وه كه بۆ ئه‌و مۆبایلانه دێت‌و خۆی ده‌كات به شۆفێری سه‌رۆكی بانده‌كه‌و كات‌و شوێن بۆ له‌شكڕه‌كان دادهنێتو به‌و پلانه توانیویه‌تی (25) له‌شكڕ ده‌ستگیر بكات.
قه‌ڵاچۆکردنی ئه‌و باندانه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی كێوه‌ڕه‌شه‌وه گه‌نجان نیگه‌ران دهکاتو هه‌ڕه‌شه‌ی لێدهکهنو وتی «دوێنێ ته‌له‌فونێكم بۆ كرا ووتیان وتیان كاك عه‌بدوڵڵا بزانن له‌شفرۆشه‌كان ده‌گریت گه‌نجه‌كان له دژت خۆپیشاندان ده‌كه‌ن».
Views: 791 |
Added by: saholaka |
Date: 2008-11-29
|
|
|
| |
|