|
Main » 2008 » November » 29 » 435 ئافره‌ت له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر
435 ئافره‌ت له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر | 8:50 PM |
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا 435 ئافره‌ت له‌لایه‌ن وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌رپرسه‌كانیانه‌وه په‌لامار دراون‌و ده‌ستدرێژی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر له‌هه‌رێمی کوردستاندا. تایبه‌ت به‌ئاوێنه: دكتۆر یوسف عوسمان حه‌مه‌د كه ئه‌م تۆژینه‌وه‌یه‌ی ئاماده كردووه، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند «ئه‌م ئاماره ته‌نها پشت ئه‌ستووره به‌و لێكۆڵینه‌وه‌و زانیاریانه‌ی كه رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان به‌تایبه‌تی ژنان‌و بنكه‌كانی پۆلیس‌و رۆژنامه‌كانی ئاوێنه‌و هاوڵاتی‌و میدیا ئه‌نجامیان داوه‌و بڵاویان كردووه‌ته‌وه».
دكتۆر یوسف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئاماره‌كه «ته‌نها ساڵانی 2005 بۆ 2006 ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌نجامده‌ری ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ئه‌م ئافره‌تانه‌ش، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ن كه له‌وه‌زاره‌ته‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان‌و كۆمپانیاكان‌و چه‌ند شوێنێكی تر كه ئافره‌ت وه‌ك فه‌رمانبه‌ر لایان كار ده‌كه‌ن».
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «به‌پێی زانیارییه‌كانی ناو توێژینه‌وه‌كه ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسییان ئه‌نجامداوه له‌پله‌ی وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ر‌و تا به‌رپرسه‌كانی خواره‌وه‌یان تیادایه».
دكتۆر یوسف له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌په‌راوێزی كۆنفرانسی «به‌ڵێ بۆ ژیانێكی دوور له‌توندوتیژی مێینه» كه رۆژی 25 نۆڤه‌مبه‌ر له‌رۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژناندا له‌هه‌ولێر ساز كرا، توێژینه‌وه‌كه‌ی پیشانی چه‌ند كاربه‌ده‌ستێكی وڵات داوه كه له‌و كۆنفرانسه‌دا ئاماده بوون
|
Views: 913 |
Added by: saholaka
| Rating: 0.0/0 |
|
|
|
|