به‌خیر بین بۆمالپه‌ری سه‌هۆڵه‌که‌ Tuesday, 2024-04-23, 2:21 PM

Welcome Guest | RSS
Main | Registration | Login
Site menu

Our poll
.........
[ ده‌نگه‌کان · ده‌نگه‌کان ]
ده‌نگه‌کان: 122

نامه‌ی بێ به‌رامبه‌ر

free sms/ | نامه‌ی مۆبایل بێ به‌رامبه‌ر

msn
 
وه‌ک ئه‌م ڕه‌سمه‌دروست بکه‌

فۆتۆ شۆپ فێربه‌

جلی کوردی
نرخی دراوه‌کان

 

فۆنتی کوردی دا

فێر بونی شۆفێری

fyda.se/Molatnamai-Shoferi.html

ماڵپه‌ڕی گۆڵ
هونه‌ر مه‌ندانی عه‌ره‌ب
/ | هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب
هونه‌رمه‌ندانی فارسی
/ | گۆرانی فارسی
تۆم و جێری

ناوی کوردی کچ و کوڕ

وێنه بۆ مۆبایل

جلی کوردی

( 7 ) سینه‌ما
مۆمیا
بادمان
 (ژینه‌ر.13)
گه‌هیم بوخ
 (ژینه‌ر.13)
هان کوك
 (ژینه‌ر.13)
ڕوینین
 (ژینه‌ر.13) )
ئه‌ندییانه‌ جۆنس
 (ژینه‌ر.13)
ژوم پێر‌
 (ژینه‌ر.13)


ریکلام

 
Main » 2008 » November » 11

پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو زوڵم و تووندوتیژییانەی كە دەرهەق بە ئافرەتان لە نێو كۆمەڵگا بەتایبەت لەلایەن پیاوان پەیڕەو دەكرێت، دەبێت سەنتەر و رێكخراوەكانی تایبەت بە ئافرەتان لەم رووەوە رۆڵیان هەبێت لە هۆشیار كردنەوەی ئافرەتان و هەوڵ بدەن بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان، لەگەڵ كردنەوەی خولی رۆشنبیری گشتی.
هەر كە چاوم پێی كەوت هەستم كرد ماندوویەتی و خەم و پەژارە سەرتاپای گیانی داگیركردووە، زۆر كزو لاواز و بێ تاقەت دیاربوو، هەر چەندە هاواری دەكرد بەڵام بە زەحمەت لە قوڕگە ناسكەكەی دەردەهات، هاوارێك كە خەڵكی ئەم ناوەی تاساندبوو هەر كەسێ گوێی لێ بووایە پێی كاریگەر دەبوو، هەر كە گوێم لە قسەكانی بوو بەڕاستی شەرم دایگرتم لە دڵی خۆم گوتم: هاوار بە ماڵم دەبێ باوكی وابێ بەزەیی و زاڵم لەم دنیایەدا هەبێت و بەمجۆرە هەڵسووكەوت لەگەڵ جگەر گۆشەكەی خۆیدا بكات، بەڵێ لە قسەكانی ئەم كچەدا زانیم باوك هەن رێگای چەوت بە منداڵەكانیان نیشاندا دەدەن و بەرەو هەڵد ... دریژی بابه‌ت
Views: 773 | Added by: saholaka | Date: 2008-11-11 | Comments (0)


هونه‌ر به‌ره‌ به‌ره‌ کلتور و سیسته‌مى وولاَته‌که‌ت به‌ره‌و پێش ده‌بات
عهونه‌رمه‌ند :دێرین عومه‌ر
هونه‌ر به‌ره‌ به‌ره‌ کلتور و سیسته‌مى وولاَته‌که‌ت به‌ره‌و پێش ده‌بات
دێرین ومه‌ر خانمه‌ ئه‌کته‌رێکى سه‌رکه‌وتووى دراماى گه‌رده‌لوول بوو له‌ ساڵى ١٩٨٤ له‌ شارى سلێمانى له‌ دایک بووه‌ و هه‌ر له‌ مندالییه‌وه‌ خولیاى هه‌بووه‌ بۆ هونه‌رى نواندن و کاریشى له‌ بوارى شانۆ مندالاَن کردووه‌ ده‌چووى به‌شى شانۆى په‌یمانگاى هونه‌ره‌ جوانه‌کانى سلێمانیه‌ وه‌ک خۆشیى ده‌ڵىَ (ئیدى به‌ عه‌شقه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بم له‌ خزمه‌ت کردنى هونه‌رى نواندن )بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌ چاکمان زانى له‌ سلێمانى ئه‌م دیگه‌ڵدا ساز بکه‌ین .داره‌ى له‌
دیمانه‌ :سۆران مارف که‌ریم
سه‌ره‌تا ئه‌مانه‌وێت بزانین چى تۆى له‌گه‌ڵ هونه‌رى نواندن گرىَ دا ؟
خولیاو به‌هره‌ى خۆم وایکرد من له‌ ناو دنیاى ه ... دریژی بابه‌ت
Views: 848 | Added by: saholaka | Date: 2008-11-11 | Comments (0)


ژن و پیاو كاتێ دەچنە نێو كەژاوەی زێڕینی ژیانی هاوسەرگیرییەوە، دەبێ لەو راستییە گەیشتبن كە ژیانی هاوبەش هەر تەنیا بریتی نییە لە تێركردنی غەریزەكان، بەڵكو لە پاڵ ئەوەدا سۆز و خۆشەویستی و وەفاداری رایەڵەی ژیانی خێزانی ئەو دووانە زیاتر پتەو دەكات، بۆیە پێویستە هەریەك لە ژن و مێرد بە ئەركی سەرشانی خۆیان رابن و لە ئاست هاوسەرەكەیاندا خەمسارد و پەراوێزخەر نەبن و هەریەك لەوان نابێت بەو ئاڕاستەیەدا بیر بكەنەوە كە مادام تازە ژیانی هاوسەرگیریان پێكەوەنا ئەوە ناهێنێ وەكو پێشتر گرنگی و بایەخ بەیەك بدەن، ئەمە بیركردنەوەیەكی هەڵە و كەم عەقڵانەیە، چونكە كاتێ هەریەك لە پیاو و ئافرەت كە یەكتر پەراوێز بخەن لەوانەیە گەورەترین كارەساتی لێ بكەوێتەوە بەوەی كە بۆشایی سۆزداری و سێكسی ... دریژی بابه‌ت
Views: 1831 | Added by: saholaka | Date: 2008-11-11 | Comments (0)


دۆزینه‌وه‌ی مه‌ترسیدارترین ڤایرۆسی جیهان کۆمپانیای ( McAdee Anti Virus ) ڕایگه‌یاند که‌ ڤایرۆسێکی زۆر مه‌ترسیداری دۆزیوه‌ته‌وه‌ و هاوکات ئاشکرای کرد ئه‌م ڤایرۆسه‌ توانیویه‌تی ته‌نیا له‌ ماوه‌ی یه‌ک رۆژدا نزیکه‌ی 19 هه‌زار که‌ تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌ بکات و ته‌وای زانیاریه‌ سه‌یڤکراوه‌کانی دڕایڤی سی به‌کار‌هێنه‌ران له‌ناو ببات چۆنیه‌تی ئیشکردنی ئه‌م ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ ناوی ( Oslando )ییه‌ وکۆدێکی فایلی ( Kernel ) له‌ فۆڵده‌ری ( system )له‌ شوێنی خۆی ده‌ترازێنێت و خۆی له‌ جێی داده‌نیشێت و ده‌بێته‌ هۆی تێکدانی سیکۆرتی ( Zero )ی هاردی کۆمپیوته‌ر و پاش کۆژاندنه‌وه‌ و سه‌رله‌نوێ پێکردنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ ( Sector )له‌کانی درایڤی سی له‌و شوێنه‌ی که‌ ویندۆزی تێدایه‌ ( Burn )لی ده‌کات کۆمپانیای مه‌کافی ... دریژی بابه‌ت

Views: 808 | Added by: saholaka | Date: 2008-11-11 | Comments (0)

یەكێك لە رۆژە خۆشەكانی هەر مرۆڤێك رۆژی ئاهەنگی زەماوەندییەتی، یان ئاهەنگی هاوسەرێتییە لەو رۆژەدا چونكە رۆژی شایی و هەڵپەڕكی و شیرنی خواردنە ،بۆیە بڕێكی زۆری شیرنی دەبەخشرێتەوە بەسەر ئامادەبوواندا، هەروەها هێنانی تیپی مۆسیقا و وێنەگرتن بەكامیرای ڤیدیۆیی و فۆتۆگرافی و هۆڵگرتن و هەندێ شتی تریش كە خەرجییەكی باشی دەوێ... ئەمانە هەمووی شتی سروشتین و سروشتی بۆنەكە وا دەخوازێ، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی و رەخنەیە، ئەو زێدە مەسرەفكردنەیە كە هەندێ خەڵك بەو بۆنەیەوە وەك خۆدەرخستنێك و وەك چاولێكەریەكیش بۆ كەسانی دەكەن، لەم ریپۆرتاژەدا ئەم باسە دەورووژێنین و لایەنە سلبیەكانی باس دەكەین.

كەس نكۆڵی لەوەدانییە كە لە ئاهەنگی بووك گواستنەوەدا مرۆڤ شیرینی جۆراوجۆر ببەشێتەوەو تامی زاری ئامادەبووان شیرین بكات، هەروەك خۆیان تامی زاریان بەو بۆنەیەوە شیر ... دریژی بابه‌ت

Views: 852 | Added by: saholaka | Date: 2008-11-11 | Comments (0)

Login form

News calendar
«  November 2008  »
یه‌ک شدووشسێ شچوارشپینج شهه‌ینیشه‌مه‌
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30

Search

Site friends
 saholaka

saholak

frmesk