به‌خیر بین بۆمالپه‌ری سه‌هۆڵه‌که‌Tuesday, 2024-04-23, 2:15 PM

Welcome Guest | RSS
Main | Registration | Login
Site menu

Our poll
.........
[ ده‌نگه‌کان · ده‌نگه‌کان ]
ده‌نگه‌کان: 122

Main » 2008 » November » 11 » له‌ ئاهه‌نگه‌کانی بووک گواستنه‌وه‌دا زێده‌ڕۆی له‌مه‌سفه‌ر کرد نو چاو لێکه‌ری
له‌ ئاهه‌نگه‌کانی بووک گواستنه‌وه‌دا زێده‌ڕۆی له‌مه‌سفه‌ر کرد نو چاو لێکه‌ری
12:19 PM

یەكێك لە رۆژە خۆشەكانی هەر مرۆڤێك رۆژی ئاهەنگی زەماوەندییەتی، یان ئاهەنگی هاوسەرێتییە لەو رۆژەدا چونكە رۆژی شایی و هەڵپەڕكی و شیرنی خواردنە ،بۆیە بڕێكی زۆری شیرنی دەبەخشرێتەوە بەسەر ئامادەبوواندا، هەروەها هێنانی تیپی مۆسیقا و وێنەگرتن بەكامیرای ڤیدیۆیی و فۆتۆگرافی و هۆڵگرتن و هەندێ شتی تریش كە خەرجییەكی باشی دەوێ... ئەمانە هەمووی شتی سروشتین و سروشتی بۆنەكە وا دەخوازێ، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی و رەخنەیە، ئەو زێدە مەسرەفكردنەیە كە هەندێ خەڵك بەو بۆنەیەوە وەك خۆدەرخستنێك و وەك چاولێكەریەكیش بۆ كەسانی دەكەن، لەم ریپۆرتاژەدا ئەم باسە دەورووژێنین و لایەنە سلبیەكانی باس دەكەین.

كەس نكۆڵی لەوەدانییە كە لە ئاهەنگی بووك گواستنەوەدا مرۆڤ شیرینی جۆراوجۆر ببەشێتەوەو تامی زاری ئامادەبووان شیرین بكات، هەروەك خۆیان تامی زاریان بەو بۆنەیەوە شیرن بووە، بەڵام ئەوەی بۆتە جێگای ناڕەزایی خەڵكی، ئەو زێدە مەسرەف كردنەیە كە هەندێ بنەماڵە دەیكەین، هاووڵاتی (خدر مەحموود شینە) پێیوایە ئەم دیاردەیە رەفتارێكی نەخوازراوی نێودەوڵەمەندانە ئەو زۆر دەوڵەمەندە بەڵام خوادەیزانێ ئەو دەوڵەمەندییەی بەچی و چۆن بووە، ئەوە برادەرەكم زۆر جار خۆی وادەڵێت با لەوە گەڕێین، رۆژێك پێی گوتم كاك(خدر) ئەم هەینییە ئامۆزاكەم بەتەمایە ژن بۆ كوڕەكەی مارە بكات منی داوەت كردووەو سەر پشكیشی كردووم كە كێی لەبرادەرو ناسیارەكان داوەت بكەم، منیش تۆم داوەت كردووەو حەز دەكەم بەیەكەوە ئامادەبین، گوتم باشە بابەدڵی تۆبێ، كەچووین، یانەیەكی گەورەی لە شارۆچكەی عەینكاوە بەكرێ گرتبوو، دوو تیپی مۆسیقا، یەكێكیان رۆژهەڵاتی ئەویتریان رۆژئاوایی هێنابوو، جگە لە (میوە پیپسی و خواردن، جۆرەها مەی) بەدڵی خۆت دەتوانی داوا بكەی،ئەوە لە تكەو كەباب و خواردنی دیكەش بگەڕێ، بەدڵی خۆت و بەكەیفی خۆت چی داوا دەكەی كراوەیە بۆت دێت، سەریشم لەو حەشاماتە سووڕمابوو، ئاخر ئەو كابرایە مەسرەفی ئەو هەموو جۆرە خواردن و خواردنەوەیەی لەكێ پێدەكرێ، .. بەخوا خۆم پێنەگیرا بڕیارمدا هەرچۆنێك بێت گوتم دەبێ بڕی ئەو مەسرفكردنە بەپارە بزانم، كاكە بەپرسیار و سۆراغ كردن بۆم دەركەوت كابرا پێشەكی دەفتەرێك دۆلاری داوە، ئەگەر بەشی كرد ئەوەباشە ئەگەرنا چەندی مابێ دەیدات، وەك خۆی بەئیدارەی یانەكەی گوتووە، تەنها شەرمەزاری خەڵك نەبێت چەندی پارەچوو كێشە نییە.
جا من ئەوە قەناعەتمە، ئەم زێدە مەسرەف كردنە تەنها هی ئەو جۆرە دەوڵەمەندانەیە، كە كەس نازانێ چۆن پارە پەیدا دەكەن، ئەگینا هەژاری قوربەسەر لەكوێ ئەو هەموو پارەیەی پێدەدرێت.
هەر لەوبارەیەوە(بێ ماڵ تەیب دۆسكی ) زۆرتر بۆی روونكردینەوە و گوتی: برادەرێكی هاوسێم هەیە، ئامۆزاكەی كە دانیشتووی یەكێ لەگەڕەكەكانی شاری دهۆكە و ئەم بەزمەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە رەفتارێكی چاولێكەرییەو تەنها بۆ خۆ دەرخستنە، ئەو دەڵێ، خێزانی وا هەیە لە كاتی ئاهەنگێڕانی بووك گواستنەوەدا چەند دەفتەرێك خەرج دەكات، من بۆ ئاهەنگی بووك گواستەوەی خزمێكمان چوو بووم كە كوڕەكەی ژنی دەهێنا، دایكی لەناو ئاهەنگەكەدا تاخمە زێڕێكی بەمل و بەرۆكی بووكە خان كرد، كە نرخەكەی خەیاڵی بوو.
ئەمە هەر بۆ خۆ هەڵكێشان و خۆ نیشان دان بوو، ئەگینا چ شتێكی پێویست نەبوو.
بەقسەی (عوزێر قوشاغڵویی) ئەم دیاردەیە گوندو ئاواییەكانی دەوروبەری شاریشی گرتۆتەوە، لەوێش شتی وا دەكرێت كە زێدە مەسرەف كردنێكی بێ مانەیە.
ئەو دەڵێ: وەنەبێ تەنها لەناو شارە گەورەكاندا ئەم دیاردە بەرچاو بكەوێت بەڵكو لەناو شارۆچكەكانیش دەبینرێت، ئەوەتا خێزان هەیە لەكاتی شایی و زەماوەند بیست سی گەڵا تەنها دەدەنە گۆڕانیبێژ و ئەو شتانە، هەروەها مەڕ سەربڕین لێنانی گۆشت و پڵاو بەمەنجەڵی گەورە كە تەواوی گوند پێی تێر دەخۆن،ئەوە هەر لەگەڵ هیچدا نییە، شایی و هەڵپەڕكێ و گۆرانیش جاری وا هەیە سێ شەو و سێ رۆژ دەخایەنێت.
یەكێ لە ئاكارەكانی ئەو زێدە مەسرەف كردنەی كە ئێستا پەیدابووە، جگە لە شیرینی بەشینەوە، كێك بڕین و میوەجات و پیپسی و ئاوی كانزایی و نانخواردنیشی هاتۆتەسەر، خاتوو (شیرین عەلی عەباس) ئەم لایەنەمان باشتر بۆ باس دەكات و دەڵێ: ئێستا خەریكە دەبێتە عەیبە ئەگەر ژنت بۆ كوڕەكەت هێنا، جگە لەمە شیرینی و میوەجات و خواردنیش پێشكەش نەكەی، هەروەها هۆڵ گرتن و یانە بەكرێ گرتنیشی هاتۆتە سەر،خۆدیارە بەكرێ گرتنی یانەی لە 10 گەڵا كەمتر نییە ئەگەر زیاتریش نەبێت جاران خەڵك لەماڵی خۆی یان لەدەرەوەی شارو لەچۆڵاییەك و دەشتایی بەهەڵپەڕكێی دەكردو دواتر زەرفێكیان لەگەڵ شووشەیەك یان قوتوویەكی پیپسی دەبشییەوە كە زەرفەكە یەك دوو دانە پاقلاوەو شەكر و لوقمی تێدابوو، ئێستا پێشكەش كردنی ئەم جۆرە شیرینە بۆتە عەیبەو باوی نەماو،ئەم خەڵكەم زۆر پێ سەیرە بەڕاستی، ئاخر دوێنێ گەمارۆی ئابووری لە بیر چووە كە لە چ بارودۆخێكی ئابووری خراپ دابوون، جاران زۆر خێزان چووبوون لە بەر گرانی و خراپی باری دارایی تەنانەت ئاهەنگی زەماوەندیشیان نەدەگێڕا، شوكر بۆ خوا وەزعی ئابووریمان باشتر بووە، بەڵام ئەمە پاساو نییە بۆ ئەوەی ئەو زێدە مەسرەفە بكرێت و، بە بۆچووینی خاتوو (زەكییە عەلائەدین) هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەم دیاردەیە و تەشەنەكردنی زۆرە،یەكێك لەو هۆیانە چاولێكەری و خۆ دەرخستن و ئەو شتانەیە كە زۆر جار ماڵی بووكی یان خودی بووكەكە خۆی ئەم داوایانە لەزاوا دەكات، جاری واش هەیە زاوا خۆیە ئەم بەزەمەی پێ خۆشەو بەویستی خۆی دەیكات، هۆیەكی دیكەش كاریگەری ئەو رێكلامەیە كە لەتەلەفزیۆن و رۆژنامەو گۆڤارەكاندا بۆ ئەو یانە و هۆڵ و باخچانە و ئەو جۆرە ئاهەنگ گێڕانە بڵاو دەكرێتەوە.
بەبڕوای كاك (عزەدین عەبدولموتەلیب)یش ئەمە ئاكاری دەوڵەمەندەكانە كە بەجۆرێك لەخۆنیشاندان و تەباهی دەزانن، خێزانی وا هەیە هەست كەمی و (نقص) دەكەن لەبەرامبەر خێزانی دیكە، یانیش بۆ خۆیان پێ گرنگ و گەورەیە و شان و شەوكەت بەو جۆرە رەفتارانە دەدەنە خۆیان و ناوی خۆیانی پێ دەردەخەن، كە لە راستیدا ئەم جۆرە شتانە دوور لەبەخشینی شان و شەوكەت كەسایەتی بە مرۆڤ و جگە لە قووتكردنەوەی جیاوازییە چینایەتییەكان بە هەدەردانی دارایی كۆمەڵگە هیچی تری لێناكەوێتەوە

Views: 852 | Added by: saholaka | Rating: 0.0/0 |
Total comments: 0
Name *:
Email *:
Code *:
Login form

News calendar
«  November 2008  »
یه‌ک شدووشسێ شچوارشپینج شهه‌ینیشه‌مه‌
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30

Search

Site friends
 saholaka

saholak

frmesk