|
Main » 2008 » November » 11 » هونه‌ر به‌ره به‌ره کلتور و سیسته‌مى وولاَته‌که‌ت به‌ره‌و پێش ده‌بات
هونه‌ر به‌ره به‌ره کلتور و سیسته‌مى وولاَته‌که‌ت به‌ره‌و پێش ده‌بات | 12:50 PM |
هونه‌ر به‌ره به‌ره کلتور و سیسته‌مى وولاَته‌که‌ت به‌ره‌و پێش ده‌بات عهونه‌رمه‌ند :دێرین عومه‌ر هونه‌ر به‌ره به‌ره کلتور و سیسته‌مى وولاَته‌که‌ت به‌ره‌و پێش ده‌بات دێرین ومه‌ر خانمه ئه‌کته‌رێکى سه‌رکه‌وتووى دراماى گه‌رده‌لوول بوو له ساڵى ١٩٨٤ له شارى سلێمانى له دایک بووه و هه‌ر له مندالییه‌وه خولیاى هه‌بووه بۆ هونه‌رى نواندن و کاریشى له بوارى شانۆ مندالاَن کردووه ده‌چووى به‌شى شانۆى په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌کانى سلێمانیه وه‌ک خۆشیى ده‌ڵىَ (ئیدى به عه‌شقه‌وه به‌رده‌وام ده‌بم له خزمه‌ت کردنى هونه‌رى نواندن )بۆیه ئێمه‌ش به چاکمان زانى له سلێمانى ئه‌م دیگه‌ڵدا ساز بکه‌ین .داره‌ى له دیمانه :سۆران مارف که‌ریم سه‌ره‌تا ئه‌مانه‌وێت بزانین چى تۆى له‌گه‌ڵ هونه‌رى نواندن گرىَ دا ؟ خولیا‌و به‌هره‌ى خۆم وایکرد من له ناو دنیاى هونه‌رى نوندندا خۆم ببینمه‌وه ئه‌وه بوو ١٩٩٤ توانیم به‌شدارى له شانۆگه‌رى (شارى که‌روێشکه‌کان بکه‌م که کارێکى منداڵان بوو دواتر به چاکم زانى بچمه په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌کانى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌کادیمیانه خزمه‌تى هونه‌رى نواندن بکه‌م له قوناغى دووى په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌کان توانیم به‌شدارى دراماى گه‌رده‌لوول بکه‌م . *تۆ ده‌رچووى په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌کانیت پێت وایه ڕۆڵه په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌کان چى بووه له پێش خستنى هونه‌رى کوردى پێگه‌یاندنى کادرى ئه‌کادیمى ؟ ئه‌گه‌ر زیاتر به‌یاخ به په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌کان نه‌درێت بڕوا ناکه‌م بتوانێت ڕۆڵى خۆى ببینێت له هیچ ڕوویه‌که‌وه . *کاتىَ ده‌رهێنه‌ر جه‌لیل زه‌نگه‌نه هاته په‌یمانگا و پێویستى به په‌نجا خوێند کار بوو وه‌ک بارگراون بۆ کاره‌که‌ى که ڕۆڵى قوتابیه‌کانى زانکۆ ببینن نزیکه‌ى چل قوتابى هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دواى دوو سىَ مانگ هاته‌وه و پىَى ڕاگه‌یاندم ڕۆڵى هه‌نار ده‌درێته من سه‌ره‌تاش نه‌مزانى ڕۆڵى هه‌نار چۆنه تا سیناریۆکه‌م خوێنده وه دواتریش به خۆشحاڵیه‌وه ڕۆڵه‌که‌م په‌سه‌ند کرد یه‌که‌م جاریش که به‌شدارى دراماکه‌م کرد ترسێکى زۆرم هه‌بوو . *ئه‌و ڕۆڵه‌ى تۆ بینیت له دراماى گه‌رده‌لوول هاوتا بوو له‌گه‌ڵ ژیانى خۆت یان به پێچه‌وانه‌وه؟ له ڕاستیدا هه‌موو که‌سىَ تووشى حاڵه‌تى خۆشه‌ویستى ده‌بێت به‌لاَم نه‌ک به‌و شێوه قووڵه‌ى من له دراماى گه‌رده‌لوولدا گیرۆده‌ى بووم و به‌رامبه‌ر ڕزگار نواندم . *که‌واته دێرین له ژیانى تایبه‌تى دا تا چه‌ند که‌سایه‌تى هه‌نارى تیا به‌رجه‌سته‌یه ؟ له‌وه‌ش زیاتر که‌سایه‌تى هه‌نارم تیادا به‌رجه‌سته‌یه من پێم وایه ئه‌گه‌ر عه‌شق نه‌بێت ژیانیش به‌رده‌وام نابێت . پ)تا چه‌ند ده‌رهێنه‌ر جه‌لییل زه‌نگه‌نه ڕۆڵى هه‌بوو له سه‌رکه‌وتنى تۆدا له دراماى گه‌رده‌لوول .؟ به دڵنیاییه‌وه ئه‌و ده‌ورى هه‌بوو به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆم هه‌وڵى زۆرم ده‌دا بۆ سه‌رکه‌وتنى خۆم ئه‌مه‌ش واى کردبوو زۆربه‌ى بینه‌ران چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یان ده‌کرد هه‌نار چى به‌سه‌ر دێت له دراماکه‌دا *ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌م تۆ چى بوون له پێش دراماکه و له دواى دراماکه ؟ هیچ ئاسته‌نگێک له ئاستى مندا نه‌بوو له دراماى گه‌رده‌لوولدا ئه‌ندامانى خێزانه‌که‌مان زۆر دڵخۆش بوون به به‌شدارى کردنى من له‌و کاره هونه‌رییه‌دا به تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى من توانیم سه‌رکه‌ووتوو بم له کاره‌که‌دا .چونکه من کارێک ناکه‌م ئاستى که‌سایه‌تى من داببه‌زێت. *تۆ چۆن ئه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆکانه لێک ده‌ده‌یته‌وه که ئاراسته‌ى هه‌ندێک له هونه‌رمه‌ندانى ناو گه‌رده‌لوول بۆوه؟ ده‌بێت کار بکرێت بۆ ووشیار کردنه‌وه‌ى تاکه‌کانى ناو کۆمه‌ڵگه تا ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بکرێت ئیستاش هه‌ندىَ که‌س چۆن کچێک دایک و باوکى ڕىَى پىَ ده‌ده‌ن به‌شدارى درامایه‌ک بکات و ڕۆڵێکى دیارى هه‌بێت که پێم وایه هونه‌ر به‌ره به‌ره کلتور و سیسته‌مى وولاَته‌که‌ت به‌ره‌و پێش ده‌بات زۆرێک له هونه‌ردانى ئافره‌ت با له قسه‌و قسه‌ڵۆک و توانجى کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن تۆ ئه‌گه‌ر کارێکى وا ڕوو به‌ڕووت بێته‌وه چۆن خۆتى لىَ ده‌پارێزى ؟ من تووشى ئه‌مه بووم سه‌ره‌تاش که تووشى ئه‌و کێشه‌یه هاتم جۆره په‌شیمانییه‌ک دایگرتم و وتم خۆزگه من کارى وامنه‌کردایه به‌لاَم دواتر که‌سانى ڕۆشنبیرو خاوه‌ن فیکر به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان لێکردم و ده‌ست خۆشى کاره‌که‌یان لێ‌کردین . باشه که‌م کردنه‌وه‌ى ڕۆڵى تۆ له به‌شى دووه‌مى گه‌رده‌لوول نه‌بووه هۆى نیگه‌رانى تۆ له درامه‌که‌دا ؟ ڕۆڵى من که‌م نه‌کرابۆوه به‌لاَم سیناریۆ که واى ده‌خواست که من که‌متر ده‌رکه‌وم هه‌ندىَ که‌س ڕه‌خنه‌و گله‌ییان هه‌بوو له گه‌رده‌لوول تۆ وه‌ک کار ئه‌کته‌رێکى دراماکه چۆن وه‌لاَمى ئه‌و ڕه‌خنه و گلله‌ییانه ده‌ده‌یته‌وه ؟ ڕاسته دراماى گه‌رده‌لوول که‌م و کوڕى هه‌بوو بۆ نمونه من خۆم موکیاژى خۆم ده‌کرد که پێویست بوو که‌سێکى دیارى کراو ئه‌و کاره‌م بۆ بکات نه‌وه‌ک خۆم چونکه من ئه‌کته‌رم کاتىَ دێم به‌شدارى کاره‌که ده‌که‌م ده‌بێت به بیرێکى فراوانه‌وه بێم نه‌وه‌ک به بىَ ئیمکانه‌تیه‌وه وه گوىَ نه‌دانى لایه‌نى به‌رپرس و ده‌رهێنه‌ر ده‌بوایه ده‌رهێنه‌رى گه‌رده‌لوول زیاتر خۆى له‌گه‌ڵ گه‌رده‌لوولدا هیلاک بکردایه ؟ *تۆ تا چه‌ند ڕ‌ازى بووى له کارائه‌کته‌رى خۆت له ناو گه‌رده‌لوولدا ؟ من یه‌که‌م جار پێشبینى ئه‌وه‌م نه‌ده‌کرد ئه‌و سه‌رکه‌تنه گه‌وره‌یه به ده‌ست بهێنم به‌لاَم بینه‌ر گه‌یاندمیه ئه‌و بڕوایه‌ى که من سه‌رکه‌تنم به ده‌ست هێناوه له دراماى گه‌رده‌لوول . هه‌ر بۆیه‌ش من پێم وایه که‌وا ئه‌کته‌رێکى سه‌رکه‌توو بووم له دراماى گه‌رده‌لوول * وه‌ک ئاگادارین ئیستا ده‌رهێنه‌ر خه‌ریکى خۆ ئاماده کردنه بۆ گه‌رده‌لوولى (٣) تۆ به‌نیازیت به‌شدارى بکه‌یت ؟ من ئێستا ستافى گه‌رده‌لوول نیم چونکه تا نه‌زانم به‌شى سێهه‌م چونه و سیناریۆ که‌ى نه‌خوێنمه‌وه به‌شدارى ناکه‌م کىَ ده‌ڵێت سیناریۆکه ڕۆڵى منى تیا ده‌بێت وه کاک جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ش ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندووه که‌س ئێستا ستافى گه‌رده‌لوول نیه وه ئه‌گه‌ر ڕۆڵى منیش هه‌بوو ئه‌وا به خۆشحاڵییه‌وه به‌شدارى ده‌که‌م وه هه‌ر کارێکى تریش که خزمه‌تى دراماى کوردى بکات بێجگه له گه‌رده‌لوول من به‌شدارى ده‌که‌م .به مه‌رجێک که‌سایه‌تى من دانه‌به‌زێنێت پ) جوانترین ڕۆلى ئه‌کته‌رى گه‌رده‌لوول که سه‌رنجى تۆى وه‌ک بینه‌ر ڕاکێشا بوو کىَ بوو ؟ من ڕۆڵى عومه‌ر دڵپاکم زۆر بێجوان بوو ڕۆڵى خاتوو گه‌زیزه‌ش به هه‌مان شێوه سه‌رکه‌توو بوو وه ڕۆڵى شوان عه‌توفیش سه‌رکه‌توو بوو ئه‌گه‌ر کاره‌با هه‌بوویایه موتابه‌عه‌ى باشى کاره‌که‌م ده‌کرد پ)چ داوا کارییه‌کت هه‌یه له لایه‌نى په‌یوه‌ند دار بۆ زیاتر ئه‌کتیڤ کردنى ڕۆڵى ئافره‌تان له بوارى نواندندا ؟ پێم خۆش نییه هیچ داوایه‌کم هه‌بێت چونکه زۆرمان ووت هه‌ر چییه‌ک بلێین سوودى نیه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌یڵێیت باشتره *رۆڵى ڕاگه‌یاندن چۆن بوو له خزمه‌ت بوارى نواندندا ؟ به‌ڕاستى ڕاگه‌یاندن له ڕووه ده‌ورى خۆى بینیوه ئه‌توانم بڵێم من وه‌ک خۆم قه‌رزار بارى ڕاگه‌یانکاره‌کانم وه ده‌ستى ماندوو بوونیان ده‌گووشم
|
Views: 849 |
Added by: saholaka
| Rating: 0.0/0 |
|
|
|
|