نامه‌ی بێ به‌رامبه‌ر |
|
وه‌ک ئه‌م ڕه‌سمه‌دروست بکه |
|
فۆتۆ شۆپ فێربه |
|
جلی کوردی |
|
نرخی دراوه‌کان |
|
فۆنتی کوردی دا |
|
فێر بونی شۆفێری |
|
تۆم و جێری |
|
ناوی کوردی کچ و کوڕ |
|
وێنه بۆ مۆبایل |
|
( 7 ) سینه‌ما |
|
ریکلام |
| |
Main » 2008 » December » 03
هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی كوێت هیچ رێگایه‌كی نه‌دۆزییه‌وه بۆ شاردنه‌وه‌ی بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر، په‌نای برده به‌ر قورئانێك‌و مادده هۆشبه‌ره‌كه‌ی له نێوان په‌ره‌كانی قورئانه‌كه‌دا شارده‌وه. پۆلیسی روبه‌روبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له كوێت له گه‌ڕانێكی ئاسایی دا له رێگه‌ی سه‌گێكی مه‌شقپێكراوه‌وه، بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌دۆزنه‌وه، له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو، ئه‌م هاوڵاتییه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ش گومانی لێ نه‌كات مادده هۆشبه‌ره‌كه‌ی له‌ناو قورئانێكدا شاردبۆیه‌وه، به‌ڵام سه‌گه‌كه توانی له رێگه‌ی بۆنه‌وه سه‌رچاوه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كه ئاشكرا بكات، كه له ناو په‌ره‌كانی كتێبی قورئاندا شاردرابوونه‌وه. هاوڵاتییه‌كه‌ش دوای ده‌ستگیر كردنی ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه پێشبیی نه‌ده‌كرد هیچ كه‌س هه‌ست بكات مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو قورئاندا شاردرابێته‌وه، بۆیه ئه‌و رێگه‌یه‌ی به‌كارهێناوه.
Views: 1139 |
Added by: saholaka |
Date: 2008-12-03
|
|
ئه‌گه‌ر بمزانیدایه خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌نده گرانه هه‌رگیز به‌سه‌ر شاخی خۆشه‌ویستی تۆده هه‌ڵنه‌ده‌گه‌ڕام ئه‌گه‌ر ده‌مزانی ڕێگای خۆشه‌ویستی تۆ ئه‌وه‌نده دوور و درێژه هه‌رگیز نه‌ده‌بووم به ڕێبواری ئه‌م ڕێگایه به‌ڵێ ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بویتایه چاوانی من شه‌وانه و ڕۆژانه فرمێسکیان بۆ تابلۆ بێڕه‌نگه‌کانی تۆ نه‌ده‌ڕژاند من هه‌رگیز تازه له‌ناو ده‌ریای ئه‌شقی تۆدا ڕزگارم نابێ چوونکه من له‌ناو هه‌ستی ئه‌شقێکی بێناونیشاندا ده‌ژیم ئاخر ئه‌زیزه‌که‌م من تاکه‌ی چاوانم له‌ڕێگه‌ی دووریه‌که‌ی تۆدا بڕوانێ ئه م شيعره نيردراو له لايه ن براى ئه زيزمان كاكه rebo_sw
Views: 1186 |
Added by: saholaka |
Date: 2008-12-03
|
|
زۆرجار گوێبیستی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌بین، به‌ڵام به‌هۆی داخراوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و بێ ئاگایمان ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر بۆشمان باس بكرێت، به‌ڕاستی نه‌زانین و ئه‌وه‌ی نه‌چێته عه‌قڵمانه‌وه باوه‌ڕی پێ ناكه‌ین و به‌شتێكی مه‌حاڵی ده‌زانین، بۆیه من به باشمزانی له‌م بابه‌ته‌دا ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێی مایكرۆسۆفتان پێ ئاشنا بكه‌م به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ به‌ناوی مایكرۆسۆفت سورفه‌یس، تاوه‌كو به‌چاوی خۆتان بیبین پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا گه‌یشتۆته چ ئاستێك؟
...
دریژی بابه‌ت
Views: 1318 |
Added by: saholaka |
Date: 2008-12-03
|
|
ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه، له‌پێشانگایه‌كدا په‌تی سێداره‌ی ئه‌بو غرێب نمایشكرا، كه پێشانگاكه بۆ "نامه‌ی ژووره تاریكه‌كانی زیندانی، 120 له‌سێداره‌دراوی كورد له‌مۆزه‌خانه‌ی شاری سلێمانی كرایه‌وه ئاوێنه، سلێمانی: عه‌بدوڵا كه‌ریم محه‌مه‌د، كه‌یه‌كێكه له‌زیندانیكراوانی ده‌ستی رژێمی به‌عس،رۆژی سێ شممه، پێشانگایه‌كی بۆ ئه‌و نامه‌و دۆكۆمێنتانه‌ی له‌زیندانی ئه‌بو غرێب له‌لایه‌ن زیندانییه كورده‌كانه‌وه نوسرابوون. كه نامه‌كان 120 له‌سێداره‌دراوی شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری بۆ خێزانه‌كانیان‌و خزم‌و كه‌س‌و كاریان له‌زیندانی ئه‌بوغرێبه‌وه ناردووه. عه‌بدوڵا كه‌ریم محه‌مه‌د ناسراو به"رابه‌ر" له‌ساڵی 1989 بۆ ساڵی 1990 له‌زیندانی ئه‌منی شاری سلێمانی له‌سه‌ر كاری سیاسه‌ت زیندانیكرابوو، هۆكاری كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ی بۆ ئه‌وه‌گه‌رانده‌وه تاوه‌كو "ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتن وه‌بیریان بێته‌وه
...
دریژی بابه‌ت
Views: 1189 |
Added by: saholaka |
Date: 2008-12-03
|
|
سیروان و ڤیان پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی هاوڕیَیه‌كی ڤیانه‌وه كه‌خوشكی سیروانه په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی به‌هیَزیان له‌نیََواندا دروستده‌بیَت كه‌هه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌تیَپه‌ڕبوونی كات سه‌رده‌كیَشیَت بۆ خۆشه‌ویستی و دوای 3 ساڵ له‌په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیری به‌رهه‌مدیَنیَت، سیروان دوكانداره له‌بازاڕو به‌كاسبیكردنه‌وه خه‌ریكه، ڤیانیش فه‌رمانبه‌ره له‌یه‌كیَك له‌فه‌رمانگاكانی حكومه‌تی هه‌ریَمدا، دوای ئه‌وه‌ی ڤیان و سیروان ده‌چنه ماڵی نویَ و ژیانیان به‌واقیعی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌سه‌رده‌به‌ن، له‌دوای شه‌ش مانگ به‌رده‌وام له‌كیَشه‌ی خیَزانی و نائاسووده‌یدا له‌گه‌ڵ یه‌كتردا تا ئه‌وپه‌ڕی سنوور‌و مه‌وداكانی ناته‌بایی و نه‌گونجان ژیانیان له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌بیَته هاوڕیَ، ئاخۆ پاش ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه ده‌بیَت هۆكاری ئه‌م هه‌موو كیَشه‌یه چی بیَت؟
به‌ڵیَ پاش ئه‌وه‌ی سیروان هه‌وڵی زۆر ده‌دات له‌گه‌ڵ ڤیاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی و
...
دریژی بابه‌ت
Views: 1199 |
Added by: saholaka |
Date: 2008-12-03
|
|
مونه به‌هرامی ئه‌و كیژۆڵه ئێرانییه‌یه كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه به‌تێزاب ده‌م‌و چاوی ده‌سوتێنریت، پاشئه‌وه‌ی رازی نابێت شوو به‌گه‌نجه‌كه بكات.
چوارساڵ له‌مه‌وبه‌ر ماجد موفاهدی داوا له مونه به‌هرامی ده‌كات شووی پێبكات، به‌ڵام مونه رازی نابێت، كوڕه‌كه‌ش پاش هه‌وڵێكی زۆر له‌گه‌ڵ كچه‌كه، بۆی رازی ناكرێت، سه‌رئه‌نجام بڕیاده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه بۆ كه‌س نه‌بێت ده‌م‌وچاوی به‌ته‌واوه‌تی تێكبدات‌و به‌تێزاب بیسوتێنی، كوڕه‌كه كاره‌كه‌ی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه مونه‌ی له خۆشییه‌كانی ژیان بێبه‌ش كرد.
دادگای تاوانه‌كانی ئێرانیش به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بڕیاری تۆڵه‌ی بۆ كچه‌كه ده‌ركرد، به‌وه‌ی كه به‌تێزاب ده‌م‌و چاوی كوڕه‌كه بسوتێنێ، به‌ڵام كچه‌كه رازینابێت ده‌م‌و چاوی كوڕه‌كه بسوتێنێ، به‌ڵكو داوای كرد به‌دوو قه‌تره تێزاب هه‌ردوو چاوی كوڕه‌كه كوێر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه نه‌بوونی
...
دریژی بابه‌ت
Views: 1279 |
Added by: saholaka |
Date: 2008-12-03
|
|
سەرەڕای دەركەوتنی ئەو گشت جۆرە نەشتەرگەرییە بۆ جوانكاری جەستە و پێست، كەچی كەسانێك هەن حەزیان بە مۆدەی تازەوەیە بۆ ئەوەی نازناوێكی گەورەی پێوە تۆمار بكەن، زانیومانە كەسانێك هەن دەتوانن بەرگەی لێدانی دەرزی، شیش، یان ئەو جۆرە تۆبزە تایبەتانەی بە خۆیانەوەیە بگرن، بەڵام ئەگەر سەیرێكی ئەو وێنانە بكەین دەبێ چ حاڵەتێكی سەیر ببینین ! چونكە ئەوەی ئەم كارە دەكات دەبێ چۆن بیر بكاتەوە. ئێستا مۆدەیەكی دیكەی جوانكاری و سەرەنجڕاكێشان دەركەوتووە، ئەویش بریتییە لە دوورێنی پێست بەهۆی داوێكەوە، ئەمەش مانای ئازایەتی و بەهێزی و بەرگەی ژان گرتن دەدات. وەكو لە وێنەكاندا دەبینن چۆن گوێچكە و دەم، لەگەڵ پشت چاوەكانیش بە داوێكەوە دووراوەتەوە، بە شێوەیەكی ترسناكەوە دەردەكەوێـت و دەبێتە دیمەنێكی سەیر و سەرنجراكێش بۆ ئەوەی نازناوی ئازایەتی و بەهێزی جەستە و پێستیان پێبدرێت. ئەوەی سەیر بێت ئەم كارە رۆژانە دووبارەی دەكەنەوە، دواتریش بەهۆی (چەقۆ)یەكی تایبەتەوە داوەكان دەپچڕێنرێت! <
...
دریژی بابه‌ت
Views: 829 |
Added by: saholaka |
Date: 2008-12-03
|
|
|
| |
News calendar |
« December 2008 » | یه‌ک ش | دووش | سێ ش | چوارش | پینج ش | هه‌ینی | شه‌مه | | 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
|
|