زۆرجار گوێبیستی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا ده‌بین، به‌ڵام به‌هۆی داخراوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و بێ ئاگایمان ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر بۆشمان باس بكرێت، به‌ڕاستی نه‌زانین و ئه‌وه‌ی نه‌چێته عه‌قڵمانه‌وه باوه‌ڕی پێ ناكه‌ین و به‌شتێكی مه‌حاڵی ده‌زانین، بۆیه من به باشمزانی له‌م بابه‌ته‌دا ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێی مایكرۆسۆفتان پێ ئاشنا بكه‌م به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ به‌ناوی مایكرۆسۆفت سورفه‌یس، تاوه‌كو به‌چاوی خۆتان بیبین پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا گه‌یشتۆته چ ئاستێك؟
ئه‌وه‌ی له‌م فایله ڤیدۆیه ده‌یبینن شتێكی خه‌یاڵی نییه و به‌ڵكو ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی پێشكه‌وتووی كۆمپانیای مایكرۆسۆفته، سه‌رنج بده‌ن ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه چ ئاسانكارییه‌كی كردووه؟ هه‌ر له بینینی وێنه‌كانی ناو كامێرایه‌كی دیجتاڵ پاشان ناردنیان به‌هۆی بلوتوسه‌وه بۆ مۆبایل، یان سه‌رنج بده‌ن دوو هاوڕێ پێكه‌وه ده‌چنه قاوه‌خانه‌یه‌ك و بزانن شێوازی پاره‌دان له‌و قاوه‌خانه له‌لایه‌ن ئه‌و دوو هاوڕییه‌وه به‌هۆی فیزه‌كارته‌كانیانه‌وه چۆنه؟ من نامه‌وێ زیاتر له‌سه‌ری بدوێم خۆتان بیبینن و دواتر بڕیار بده‌ن
|