|
Main » 2008 » November » 17 » پیاوێكی کۆسۆڤۆیی سکی کچێکی یانز‌ده ساڵ پڕ ده‌کات...
پیاوێكی کۆسۆڤۆیی سکی کچێکی یانز‌ده ساڵ پڕ ده‌کات... | 11:51 PM |
پیاوێكی کۆسۆڤۆیی کچێكی یانز‌ده ساڵ له خۆی ماره ده‌کات و ئه‌وجا سکی پڕ ده‌کات. ئه‌و ساته‌ی کچه‌که منداڵه‌که‌ی ده‌بێت، پۆلیسی ئیتاڵی به‌م ڕووداوه ده‌زانێت و له‌ئاکامدا ئه‌و پیاوه ده‌ستگیر ده‌کات. ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بڵاویانکرده‌وه، که ئه‌و پیاوه نزیکه‌ی 17 هه‌زار یۆرۆی به خێزانی ئه‌و کیژه داوه، تا له خۆی ماره بکات. پاش گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ده‌ستدرێژی سێکسی کردۆته سه‌ر کیژی ته‌مه‌ن یانز‌ده ساڵ.
ئێستا ته‌مه‌نی ئه‌و کیژه دوانزده ساڵه و بۆ خستنه‌وه‌ی منداڵ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ژنانی له شاری "Brescia" کردووه و له‌وێش ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه ئاشكرا بووه. پۆلیس ده‌ستبه‌جێ مێرده ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌که‌ی ده‌گرێت و تاوانی ده‌ستدرێژیکردنی سێکسی و ڕاگرتنی ئه‌و کیژه وه‌ك کۆیله‌یه‌ك خستۆته پاڵی.
"Ansa"، ئاژانسی هه‌واڵی ئیتاڵی، ئاشکرایکرد، که سه‌ر‌ه‌تا ئه‌و پیاوه بێده‌نگ بووه، به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی خراونه‌ته پاڵی. پارێزه‌ری ئه‌و پیاوه داوایکردووه، که ئه‌و پیاوه له گرتووخانه ده‌ربکرێت و له‌ماڵه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر بکرێت. ده‌زگا لێپرسراوه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان، که چه‌ندین کیژی دیکه له ناو ڕۆما به‌هۆی په‌یڕه‌وکردنی نه‌ریته‌وه له‌لایه‌ن خێزانه‌کانیانه‌وه دووچاری هه‌مان چاره‌نووس هاتوون. یه‌كێك له ئه‌ندامانی پارتی سه‌وزی ئیتاڵی داوا ده‌کات، که ئه‌و کیژانه به یه‌کجار له‌و زه‌لکاوه ڕزگار بکرێن. له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ئه‌ندامی پارتی ناوبراو پێیوایه، که پاش ڕووداو ناتوانرێت هیچ یارمه‌تییه‌کی گونجاو پێشکه‌ش به‌و جۆره کیژانه بکرێت.
|
Views: 928 |
Added by: saholaka
| Rating: 0.0/0 |
|
|
|
|