|
Main » 2008 » November » 17 » ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌پشتی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌پشتی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی | 11:47 PM |
كاتژمێر 1،5 ده‌قیقه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌پشتی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتیدا روویداو زیانی ماددی‌و گیانی به‌دواوه بووه، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان تائێستا زانراوه كه 4 ئۆتۆمبێل سووتاوه، به‌ڵام زیانییه گیانییه‌كان نه‌زانراون.. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی سلێمانییه‌وه رایگه‌یاند كه ژماره‌ی ئه‌و بریندارانه‌ی گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه نۆ كه‌سن كه زانراوه سیانیان خوێندكارن‌و دووانیان كرێكار‌و یه‌كێكیشیان ئافره‌ته، به‌پێی زانیارییه‌كانیش چه‌ند بریندارێكی تر هه‌ن كه نه‌چوونه‌ته نه‌خۆشخانه. په‌یامنێری ئاوێنه له‌شوێنی رووداوه‌كه‌وه رایگه‌یاند كه روداوه‌كه نزیكه‌ی 100 مه‌تری گرتۆته‌وه له‌پشت مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی‌و به‌رده‌م په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی‌و جگه له‌زیانه گیانییه‌كان، چه‌ند ماڵێك‌و پێنج ئۆتۆمبێلیش به‌شێوه‌یه‌كی قورس زیانیان پێگه‌یشتووه. وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی‌و پسپۆڕانی بواری ته‌قینه‌وه كه ئێستا له‌شوێنی رووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، رایانگه‌یاند كه "پێده‌چێت رووداوه‌كه سروشتی بێت، نه‌وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی TNT"...
...
|
Views: 864 |
Added by: saholaka
| Rating: 0.0/0 |
|
|
|
|