|
Main » 2008 » November » 2 » له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی به‌جێنه‌گه‌یاندبوو مامۆستایه‌ك خوێندكارێك ده‌كوژێت...
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی به‌جێنه‌گه‌یاندبوو مامۆستایه‌ك خوێندكارێك ده‌كوژێت... | 11:59 AM |
خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆی به‌ته‌واوه‌تی به‌جێنه‌گه‌یاندبوو، له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌یه‌وه به‌توندی لێی ده‌درێت‌و پێش گه‌یشتنی به‌نه‌خۆشخانه گیانله‌ده‌ستده‌دات.
ئیسلام عه‌مرو خوێندكاری پۆلی پێنجی سه‌ره‌تاییه له یه‌كێك له خوێندنگاكانی میسر، له وانه‌ی بیركاری دا به‌ته‌واوه‌تی ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جێناگه‌یه‌نێت، مامۆستاكه‌شی چه‌ند جارێك به‌دار لێی ده‌دات داوای لێده‌كات هۆكاری به‌جێنه‌گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی بڵێ، به‌ڵام خوێندكاره‌كه وه‌ڵام ناداته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی توڕه‌بوونی مامۆستاكه‌و به‌توندی لێی ده‌دات، له ئه‌نجامدا خوێندكاره‌كه تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌و خوێنبه‌ربوونی توند ده‌بێت، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
پاش ئه‌م روداوه ده‌ستبه‌جێ مامۆستاكه به‌تۆمه‌تی كوشتنی به‌هه‌ڵه ده‌ستگیركراو، باوكی خوێندكاره‌كه‌ش ئاماده‌نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێی خۆشبێت.
|
Views: 839 |
Added by: saholaka
| Rating: 0.0/0 |
|
|
|
|