|
Main » 2008 » November » 2 » ئافره‌ت له خه‌وندا چییه؟?
ئافره‌ت له خه‌وندا چییه؟? | 11:52 AM |
زانایانی گه‌ردوون ناسی لێکدانه‌وه‌ی جیاجیایان بۆ خه‌ون هه‌یه ، هه‌ر شتێک له خه‌وندا ببینی گوزارشت له شتێکی واقیعی ژیان ده‌کات ، ئه‌وه‌ی لێره‌دا باسی ده‌که‌ین بینینی ئافره‌ته له خه‌وندا :
* ئه‌گه‌ر له خه‌وندا له‌گه‌ڵ ئافره‌تێک شه‌ڕبکه‌ی : مانای ئه‌وه‌یه تووشی بێ ئومێدی ده‌بیت له‌گه‌ڵ که‌سێکدا که زۆر یه‌کترتان خۆش ده‌وێت . *ئه‌گه‌ر له خه‌ون ئافره‌تێک دوو زمانیت لێ بکات ، مانای ئه‌وه‌یه که کێشه‌یه‌کت ڕوو له چاره‌سه‌ر بوونه . * ئه‌گه‌ر له خه‌وندا کاری خراپ له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا بکه‌یت واته تووشی ناره‌حه‌تییه‌ک ده‌بیت له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه که پێشتر زۆر دۆست و هاوڕێی یه‌کتر بوونه . * ئه‌گه‌ر له خه‌وێکدا ئافره‌تێکت بینی خۆت لێ بشارێته‌وه مانای ئه‌وه‌یه که‌سێک زۆر به‌بێ ویژدانی فێڵت لێ ده‌کات . * ئه‌گه‌ر له خه‌ودا ئافره‌تێکی سک پڕت بینی واته هه‌واڵێکی خۆش به‌ڕێوه‌یه. * ئه‌گه‌ر پیاوێک ئافره‌تێکی شۆخ و شه‌نگی بینی واته خۆشبه‌ختییه‌ک ڕووی تێده‌کات و دڵی شاد ده‌کات . * ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک له خه‌ونیدا ئافره‌تێکی شۆخ و شه‌نگی بینی واته تووشی شه‌ڕو ڕیسوایه‌ک ده‌بێت. * ئه‌گه‌ر دوو ئافره‌ت له خه‌وندا پێکه‌وه شه‌ڕ بکه‌ن ، واته هه‌ردووکیان تووشی بێ ئومێدی ده‌بن.
|
Views: 868 |
Added by: saholaka
| Rating: 0.0/0 |
|
|
|
|