|
Entries in category: 1 Shown entries: 1-1 |
|
Sort by:
Date ·
Name ·
Rating ·
Comments ·
Views
|
کوڕێک بایی دینارێک پاقله‌ی کۆڵاو ئه‌کرێ. له کاتی خواردنیدا ئه‌بینێ ده‌نکێک پاقله مێشی تیایه. کوڕه‌که ڕوو ئه‌کاته پاقله‌فرۆشه‌که و ئه‌ڵێ: "ئه‌وه چییه خاڵۆ پاقله‌که‌ت مێشی تیایه!" پاقله‌فرۆ‌شه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئه‌ی تۆ یه‌ک دینارت داوه و ئه‌ته‌وێت مریشکی تیا بێت."
ناوونیشان: من باوکمم
|
ئازاد به‌یانییه‌ک که له خه‌و هه‌ڵده‌سێت، تاقه‌تی نییه بچێته‌وه بۆ قوتابخانه، بۆیه ده‌ست ئه‌داته ته‌له‌فۆنه‌که و ته‌له‌فۆن ئه‌کات بۆ قوتابخانه و ئه‌ڵێ: "ئازاد که‌ریم ئه‌مڕۆ زۆر نه‌خۆشه و ناتوانێت بێته‌وه بۆ قوتابخانه." ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داوه‌ته‌وه لێی ئه‌پرسێت: "ئه‌ی جه‌نابت کێیت ته‌له‌فۆن ئه‌که‌یت؟" ئازادیش ئه‌ڵێ: "من باوکمم."
ناوونیشان: نوقوڵكڕِين
|
کچێکی جوان ئه‌چێته دووکانی کوڕێک و ئه‌پرسێ: "نوقوڵ چه‌ندی به چه‌ند؟" کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ده دانه‌ی به ماچێک." کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "سه‌د نوقوڵم بده‌رێ و دوایی نه‌نکم دێت حسابت له‌گه‌ڵدا ده‌کات." |
ناوونیشان: زيندانى
|
له كابرايه‌ک ئه‌پرسن: "باشه کابرا تۆ هه‌شت ساڵه له زیندانیت، منداڵی دووساڵه‌ت له کوێ بوو؟" کابراش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "ئێوه قسه‌ی سه‌یر ئه‌که‌ن، ڕاسته من زیندانی بووم به‌ڵام خۆ خێزانه‌که‌م زیندانی نه‌بووه." |
ناوونیشان: بۆی نابێت
|
پیاوێک به سوعبه‌ته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت: " ژنه‌که که من مردم شوو ئه‌که‌یته‌وه؟" ژنه‌که‌شی ئه‌ڵێت: " ئه‌ره‌وه‌ڵا. " پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "له‌م ماڵه‌شدا ئه‌ژین؟" ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئه‌ره‌وه‌ڵا." پیاوه‌که ئه‌ڵێ: "که‌واته جله‌کانی منیش له‌به‌ر ئه‌کات." ژنه‌که ئه‌ڵێ: "نا، بۆی نابێت. ئه‌و باڵای تۆزێ له‌تۆ به‌رزتره." |
ناوونیشان: هه‌ڵاتنه‌که‌تم به‌بیر نایه‌ت
|
شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ئه‌و شیعر و هه‌جووانه‌ی ده‌ینووسین، گه‌لێک نه‌یاری هه‌بوون. ڕۆژێک نه‌یارانی پیلانی بۆ داده‌ڕێژن که ئابڕووی شێخ له ناو خه‌ڵکا ببه‌ن و ئه‌م کاره‌ش به کوڕێکی جوان ده‌سپێرن. شێخ ، بێخه‌به‌ر ده‌چێته قاوه‌خانه و له‌ناکاو کوڕه‌که دێت و به ده‌نگێکی به‌رز ئه‌ڵێ: " شێخ ! ئه‌وه بۆ دوێنێ دوام که‌وتبوویت و یه‌خه‌ت گرتم و ده‌تویست ته‌عه‌دام لێ بکه‌یت، منیش نه‌مهێشت و هه‌ڵاتم؟" شێخ‌یش له‌سه‌ر‌خۆ ئه‌ڵێ: " یه‌خه‌گرتنه‌که‌م له‌بیره به‌ڵام نه‌هێشتن و هه‌ڵاتنه‌که‌تم به‌بیر نایه‌ت." |
ناوونیشان: ئه‌گه‌ر هه‌نگوینی لێ بده‌م خۆم ئه‌یمژم
|
مه‌لایه‌کی پیسکه، شه‌وێک داوا له مه‌لاژن ئه‌کات که بۆی بمژێت. مه‌لاژنیش، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یکات، هه‌زار ڕاووڕێوی بۆ ئه‌هێنێته‌وه، هه‌ر له‌وه‌ی که کارێکی ناشه‌رعییه هه‌تا ئه‌وه‌ی که پیسه و ته‌بیعه‌تی پێی تێک ئه‌چێت، به‌ڵام مه‌لا پێی لێ کردۆته که‌وشه‌وه و هه‌ر ئه‌یه‌وێت بۆی بمژێت. مه‌لاژن به ناچاری ئه‌ڵێ: "باشه بۆت ئه‌مژم، به‌ڵام هیچ نه‌بێت تۆزێک هه‌نگوینی لێ بده!" مه‌لاش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "ئینجا ئه‌گه‌ر هه‌نگوینی لێ بده‌م خۆم ئه‌یمژم، بۆچی ئه‌یده‌م به تۆ." |
ناوونیشان: سه‌رت به ملدا بشۆ
|
مه‌لا و مه‌لاژن، له‌به‌ر بێئاوی، دوو هه‌فته‌یه جووت نه‌بوون. هه‌ر که مه‌لا داوا له مه‌لاژن ئه‌کات، مه‌لاژن ئه‌ڵێ: "مه‌لا به‌خوا ئه‌وه‌نده ئاو له ماڵماندا نییه تا بێ‌نوێژی خۆمی پێ ده‌ر بکه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه دان به خۆتدا بگره." مه‌لا شه‌وێک له‌م وه‌ڵامه‌ی مه‌لاژن تووڕه ئه‌بێت ئه‌ڵێ: "ده هه‌سته هه‌ر بۆم بمژه و به‌یانی سه‌رت به ملدا بشۆ." |
ناوونیشان: شێتی مانگا
|
له به‌ریتانیا، کۆنفرانسێکی گه‌وره، ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی شێتی مانگا، ئه‌گیرێت و نوێنه‌ری جوتیارانی هه‌موو گه‌لان بانگهێشت ئه‌کرێن بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر هۆکانی تووشبوونی مانگا به‌م نه‌خۆشییه. که نۆره‌ی نوێنه‌ری جوتیارانی کورد دێت بۆ ئه‌وه‌ی قسه بکات، قسه‌کانی به پرسیارێک له سه‌رپه‌رشتیاری کۆنفرانسه‌که، که کچه دوکتۆرێکی شۆخ و شه‌نگ ده‌بێت، ده‌ست پێ ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "ئێوه ساڵی چه‌ند جار مانگاکانتان که‌ڵ ئه‌ده‌ن؟" سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "ساڵی یه‌ک جار." جوتیاره کورده‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌ی ڕۆژی چه‌ند جار ئه‌یان دۆشن؟" سه‌رپه‌رشتیاره‌که ئه‌ڵێ: "ڕۆژی دوو جار." جوتیاره کورده‌که ئه‌ڵێ: "که‌واته هه‌موو شت ئاشکرا بوو، ئیتر پێویست ناکات له‌مه زیاتر به دوای هۆی نه‌خۆشییه‌که‌دا بگه‌ڕێن." سه‌رپه‌رشتیاره‌که ئه‌ڵێ: "چۆن؟ من تێ ناگه‌م." جوتیاره کورده‌که‌ش ئه‌ڵێ: " بۆ تێناگه‌یت، تۆش ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێک دوو جار مه‌مکت بگرن به‌ڵام ساڵی جارێک له‌گه‌ڵت جووت بن شێت ئه‌بیت." |
ناوونیشان: به مێردی نییه به خودێیه
|
ڕۆژێک کۆمه‌ڵێک پیاو له دیوه‌خانێکدا دانیشتوون و باسی کچه‌کانیان ئه‌که‌ن. یه‌کێکیان ئه‌ڵێ: "دوو ساڵه کچه‌که‌م داوه به شوو که‌چی هێشتا منداڵی نییه." یه‌کێکی تریان هه‌ڵئه‌داتێ و ئه‌ڵێ: "وه‌ڵلا من پار کچه‌که‌م دا به شوو، ئه‌مساڵ کچێکی جوانی بوو." سێهه‌میان ده‌نگ هه‌ڵئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ: " وه‌ڵڵا برا به مێردی نییه به خودێیه، من کچه‌که‌م مێردیشی نییه و خزمه‌تکارێکی ئێوه‌شی هه‌یه." | | | |
|
|
|