|
Main » 2008 » December » 5 » له‌شفرۆشی له کوردستان
له‌شفرۆشی له کوردستان | 10:26 PM |
دیارده‌ی له‌ش فرۆشی یه‌کێکه له‌و نه‌خۆشیه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که توشی کۆمه‌ڵگاو تاکی ناو کۆمه‌ڵگا ده‌بێت ئه‌وه‌ی که‌لێره‌دا گرنگه گه‌ران به‌دوای بناوانی سه‌رهه‌لدانی ئه‌م دیارده‌یه‌یه، که بۆچی وه له‌به‌ر چی سه‌رهه‌ڵده‌دات که‌تاکی ناو کۆمه‌لگا توشی سه‌ر لێ شێواوی ده‌کات. پێویسته ئه‌وه‌بزانین که له‌ش فرۆشی هیچ کات په‌یوه‌ندی به ڕۆشنبیری بونی کۆمه‌ڵگا یاخوود پێشکه‌وتن وه یان دواکه‌وتوی کۆمه‌لگاوه نیه، به‌ڵکو چه‌ندین هۆکاری ئه‌ساسی خۆی هه‌یه. سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی له‌ش فرۆشی که ئێمه بمان هه‌وێت باسی لێوه بکه‌ین وه یا خود چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه یان له هۆکاره‌کانی بکۆڵینه‌وه ناتوانین ته‌نیا ئه‌م کاره به‌وه‌زیفه‌ی ئه‌و ڕێکخراوانه بزانین که کار بۆ ڕیشه‌کێش کردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌که‌ن واته رێخراوی ئافره‌تان. باکه‌مێک له نێوه‌رۆکی ئه‌م بابه‌ته ووردبینه‌وه و بزانین ئاخۆ ئه‌م دیارده‌یه له کۆمه‌ڵگاکانی ووڵاتانی تریشدا به‌دی ده‌کرێت؟ وه ئایا هۆکاره‌کانی ئه‌م دیارده‌یه بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه؟ به‌ڵێ دیارده‌یه له نێو هه‌موو کۆمه‌لگاکانی جیهان به‌دی ده‌کرێت وه به پێی سروشتی و کولتوری ئه‌م کۆمه‌لگایه ده‌گۆڕدرێت ،وه شتێکی تریش که‌زۆر گرنگه له یا‌دمان بێت ئه‌وه‌یه بار‌و دۆخی له‌ش فرۆشانو و له‌ش کڕان که به پێی میکانیزمێک که له‌و وڵاته‌ی لێی ده‌ژێت جیاوازه ،ئه‌وه‌ی که لێکی جیاده‌کاته‌وه که‌م و زۆری دیارده‌که‌یه له‌شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تروه وه‌زعیه‌ت وژیانی له‌شفرۆشانیش به‌هه‌مان شێوه. بۆ نمونه گه‌ر سه یری ووڵاتانی ئوروپا بکه‌ین گومانی تێدانیه دیارده‌ی له‌شفرۆشی ڕیژه‌که‌ی گه‌لێک زۆره‌و له ش فرۆشان ئه‌م دیار ده یه و هۆکاره‌که‌ی بۆ چه‌ند خاڵیک ده‌گێڕ نه‌وه که یه‌کێک له‌وانه پاره‌یه که‌ژنان و کچان ناچار ده‌کرێن یاخود به ویستی خۆیان ئه‌م کاره هه‌لده‌بژێرن خاڵی دووه‌م زۆر له‌م که‌سانه‌ش تێڕوانینی جیا یاخود خوێندنه‌وه‌یه‌کی تریان هه‌یه که وه کوو پیشه یاخود کار ئه‌م دیارده‌یه هه‌لده‌بژێرن ،وه خاڵێکی تر ده‌گێرنه‌وه بۆ خۆشه‌ویستیان بۆم کاره وه خاڵێکی تر زۆرێک له له‌ش فرۆشان پێیان وایه که ده‌توانن به‌هۆی ئه‌م دیارده‌وه زیارت sosial بن لێره‌وه گه‌ر لیژ نه‌یه‌ک پێک بێت بۆ کار کردن له‌سه‌ر ئه‌م که‌سانه‌ی که توشی ئه‌م دیاره دزێوه‌بوون بێگومان ده‌بێت له خشته‌دا ئه‌م خاڵانه له‌به‌ر چاو بگیرێت.ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت ئه‌وانه‌ی ته‌نیا بۆ په‌یداکردنی بژێوی ژیان ئه‌م کاره ده‌که‌ن به‌شێکیان هه‌تا له‌ژێر فشاری خراپی باری ئابوری بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌ست ده‌ده‌نه ئه‌م کاره باسه‌یرێکی ئه‌م ووڵاتانه بکه‌ین که دیار ده‌ی له‌ش فرۆشیان تێدا زۆره ، یه‌کێک له‌و ووڵا تانه‌ی که به نموونه باسی ده‌که‌ین وڵاتیThailand که‌له ساڵی1982که‌به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که‌کراوه نزیکه‌ی 1ملیۆن ژنی له‌ش فرۆش هه‌بوه ، وه له شه‌ری نێوانAmerika و وه Vietnam کاتێک700 سه‌ر بازی ئه‌مریکا که چونه ناو Vietnam وه که‌ڵکی زۆریان له‌م ژن وکچانه وه‌ر گرت که بنه‌ماڵاکانیان ده‌ست کورتبونو ناچاربون که ئه‌وان بفرۆشن .ئه‌م دیارده‌یه وا‌یکرد که له‌ش فرۆشی زیاتر بێت به تایبه‌تی له Vietnam.به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که له Europa کراوه ئه‌م ژنانه‌ی که ئه‌م کاره ده‌که‌ن به‌شی هه‌ره‌زۆریان له وڵاتانی ئاسیاوه‌دێن وه‌کوو Vietnam ، Thailand، Amerika،Russland ،Afrika،له وڵاتی نورووێژ که دیارده‌ی له‌ش فرۆشی زۆر زۆره نزیکه‌ی 700 ژن و کچی له‌شفرۆش که هه‌موویان له وڵاتانی ئاسیاوه دێن، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌وانه ده‌ست کورتی یه به ڕاوه‌ی یه‌که‌م، که ناچار ده‌کرێن ئه‌م پیشه‌یه هه‌ڵبژێرن ته‌نانه‌ت زۆریان که مۆڵه‌تی کارونیشته‌جێ بونیان له‌م وڵاته پێنه‌دراوه ته‌نها بۆ ماوه‌ی 3 مانگ دێن و کار ده‌که‌ن. .به پێی سه‌ر ژمێریه‌ک که له Spania کراوه 1ملیۆن ژنی له‌شفرۆشی هه‌یه وه 95 % ئه‌وانه له ده‌ره‌وه ڕا دێن، وه‌ساڵانه له‌وڵاتانی Rusland Afrika ,Amerika , نزیکه‌ی 1 ملیۆن ژنی له‌ش فرۆش ده‌گوازرێنه‌وه بۆ vest-Europa،دیاره له کوردستانی خۆمان گومان نیه که دیار ده‌ی له‌ش فرۆشی هه‌یه، وه ده‌کرئ ئه‌وه بڵێین که ئه‌م دیار ده‌یه هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه بوه به‌ڵام نه به‌م شێوه‌یه زۆره‌ی ئێستا، وه له کوردستان هه‌ر له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق روی له‌زیاد بوون کردوه ، به‌ڵام مێدیای کوردی ئه‌وه‌نده ئازاد نیه که رێگه‌ی هه‌بێت که بوێرانه به‌دوای ئه‌م دیارده‌یه بکه‌وێت وه کوو وڵاتانی ئوروپا که چه‌ندان دێبات وتوه‌ژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت وه لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار به‌م بابه‌ته به‌شداربن گوایه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر باندێکی له‌شفرۆش که له یه‌کێک شاره‌کانی کوردستان ده‌ست گیرکراوه که ژماره‌یان 4 کاس بوه‌و وه له ئه‌نجام دا 25 له‌شکڕ ده‌ست گیر کراون.ئه‌وه‌ی که لێره‌دا به ڕاده‌ی یه‌که‌م به‌رپر سه له به‌رابه‌ر ئه‌م گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه دا ده‌سه‌ڵات دارانی ولاتن پاشان رێخڕاوه‌کان. با لێره‌وه هه‌وڵ بده‌ین هه‌موو ئه‌م نه‌خۆشیه کۆمه‌لایه‌تیانه‌ی که کۆمه‌ڵگای کوردی وبه‌تایبه‌ت ژنان به‌ره‌و نه‌هامه‌تی وهه‌ڵدێر ده‌به‌ن به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌و سه‌رده‌میانه کاری بۆ بکرێوئه‌و که‌سانه‌ی که‌توشی ئه‌م دیارده‌یه‌بوون هه‌وڵ به‌درێت به نهێنی کا‌ریان له‌سه‌ر بکرێت بۆئه‌وه‌ی جارێکی تر ئه‌وکه‌سانه باوه‌ڕبه‌خۆبون له‌ناخیاندا دروست بێته‌وه‌و،بتوانن خۆیان له‌کۆمه‌ڵگه‌دا بدۆزنه‌وه درێژه به ژیانی ئاسایی خۆیان بده‌ن. با به‌چاوێکی که‌م چاویان لێنه‌کرێوو چیتر ناچار نه‌کرێن که بازرگانی به‌جه‌سته‌یان بکه‌ن ،وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌م کاره شۆڕشێکه له‌به‌رابه‌ر کۆمه‌ڵگای پیاو سالاریدابا به چاو قایموو ناشیرین دانه‌نرێن . چونکه ئه‌وانه بوونه خۆراکی هه‌موو ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ی که کۆمه‌ڵگایان گرتوه. ئه‌وانه‌ن که خۆیان فیدای هه‌موو شتێک کردوه،با به‌هه‌موان هه‌وڵبده‌ین وشیار بکرێنه‌وه‌و ،چونکه ئه‌وانه قوربانی نه‌ریت و کولتور‌و پرنسیبه‌کانی کۆمه‌ڵگان بۆ بنه بڕکردنی ئه‌م دیارده‌یه چه‌ندخاڵیکی گرنگ هه‌یه کا‌ریان له‌سه‌ر بکرێت 1- دامه‌زراندنی ڕێکخراوێکی تایبه‌ت له که‌سانی پسپۆڕ‌و چالاک ،کا‌ریان ته‌نیا بنبڕ کردنی ئه‌م دیارده‌یه بێت 2- پێویسته ئه‌وڕێکخراوه ناوێکی دیاری کراوی خۆی هه‌بێت بۆنمونه ( ڕل) واته ڕیشه‌کێشکردنی له‌ش فرۆشی حکومه‌تیش پشتیوانی‌و ئیمکاناتی ته‌واویان بخاته به‌ر ده‌ست وه هاوکاریان بێت 3- هه‌بوونی تیئۆریه‌کی له‌با‌رو گوونجاو بۆم رێکخراوه 4- کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی توشی ئه‌م دیار ده‌یه‌بوون وبه‌شیوه‌یه‌کی ئینسانیانه هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ل بکرێت 5- دانانی سزا بۆ له‌ش فرۆش‌و له‌ش کڕان به یه‌کسانی وبێ جیاوازی ئه‌گه‌ر ئه‌م دیار ده‌یه به تاوان ده‌نرێت ، که‌واتا هه‌ر دووک وه‌کوو یه‌ک تاوان بارن 6- به‌وردی کار له‌گه‌ل ئه‌وانه بکرێت که توشی ئه‌م نه خۆشیه‌بوون له هۆکاره‌کانیان بکۆڵرێته‌وه‌و داواکانیان بۆجێبه‌جێ بکرێت.
|
Views: 1288 |
Added by: saholaka
| Rating: 0.0/0 |
|
|
|
News calendar |
« December 2008 » | یه‌ک ش | دووش | سێ ش | چوارش | پینج ش | هه‌ینی | شه‌مه | | 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
|
|