|
Main » 2008 » December » 5 » مامۆستایه‌كی زانكۆ نمره به‌رامبه‌ر سێكس ده‌گۆڕێته‌وه
مامۆستایه‌كی زانكۆ نمره به‌رامبه‌ر سێكس ده‌گۆڕێته‌وه | 10:24 PM |
هه‌میشه وتراوه مامۆستایان وه‌كو دایك‌و باوكی خوێندكارانن‌و قوتابخانه‌و زانكۆش ماڵی دووه‌می خوێندكارانه. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له به‌شی عه‌ره‌بی ( كۆلێژی ئاداب – خانه‌قین) هه‌ندێ له مامۆستاكان به‌رامبه‌ر به ڕابواردنی سێكسی له‌گه‌ڵ خوێندكاره كچه‌كاندا نمره ده‌به‌خشن. مامۆستا( ص. ع) كه عه‌ره‌بێكه‌و مامۆستای مادده‌ی (نحو)ه، له‌و كۆلێژه‌دا یه‌كێكه له مامۆستا نه‌شازه‌كان‌و هه‌میشه له هه‌وڵی ده‌سته‌مۆكردنی خوێندكاره كچه‌كاندایه‌و بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك لێیان نزیك ده‌بێته‌وه‌و به‌رامبه‌ر به‌پێدانی نمره له‌گه‌ڵیاندا راده‌بوێرێت. له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ هه‌موو كچانی زانكۆ دیاره عزه‌تی نه‌فسی كچه‌كان زۆر له‌وه به‌رزتره كه كه‌سێكی وه‌كو (ص) بتوانێت زه‌فه‌ریان پێ ببات. هه‌رچه‌نده ئاشكرایه له‌هه‌موو شوێنێ مرۆڤی چاك‌و خراپ هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌م كۆلێژه‌دا چه‌ند كچێك ئابڕوی خۆیان فرۆشتووه له پێناوی نمره‌دا. سێ كه‌س له‌و كچانه به‌ناوه‌كانی( ر.ج) (ئا.ح) (س.ق) كه خوێندكاری قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی عه‌ره‌بی ئه‌م كۆلێژه‌ن له‌و كچانه‌ن كه كه‌وتوونه‌ته داوی ئه‌م به‌ناو مامۆستایه‌و ئابڕووی خۆیان له‌ده‌ستداوه‌و رۆژانه به‌به‌رچاوی خوێندكارانی كۆلێژه‌كه‌وه سه‌ردانی ژووره‌كه‌ی م.(ص) ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی تایبه‌تی‌و كاری نه‌گونجاو، له‌به‌رامبه‌ردا ناوبراو به‌ڵینی ده‌رچونیانی داوه‌و هه‌موو خوێندكاره‌كانیش ئه‌م راستیه ده‌زانن. هه‌فته‌یه‌ك به‌رله ده‌ستپێكی تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره ناشیرنانه‌ی م.ص، چه‌ند خوێندكارێكی كوڕ‌و كچی كۆلێژه‌كه سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی (ی.ن.ك) كرد‌و ئه‌م كێشه‌یه‌یان راسته‌وخۆ پێگوتن، ئه‌وانیش به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردن‌و ته‌مبێكردنی (ص) یان دا‌و هه‌ربۆیه هه‌مان رۆژ ستافێكی مه‌ڵبه‌ندی ناوبراو سه‌ردانی كۆلێژه‌كه‌یانی كرد‌و دوای دانیشتنیكی زۆر به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان له ڕاگرو مامۆستاكان وه‌رگرت كه جارێكی تر شتی ئاوا دووباره نه‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، م.(ص) هه‌ر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته ناشرینه‌كانی‌و تا ئێستاش كه كاتی ئیمتیحانه به‌به‌رچاوی خوێندكاره‌كانی تر له‌م سێ كچه نزیك ده‌بێته‌وه‌و بانگیان ده‌كات بۆ ژووره‌كه‌ی خۆی‌و له ڕقی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه شكاتیان لێكردبوو به ئاشكرا له‌كاتی ئیمتیحانا هاوكارییان ده‌كات... هه‌روه‌ها داواشی له‌م سێ كچه كردووه كه ناوی ئه‌م خوێندكارانه‌ی پێ بده‌ن كه له مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی (ی.ن.ك) شكاتیان لێكردووه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌ریان نه‌چوێنێ. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو خوێندكارانه به گشتی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌ده‌ن عه‌ره‌بێكی وه‌كو(ص) وانه بڵێته‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆ له‌بری به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه نه‌بێته شوێنی كاری نه‌گونجاوو ئه‌ویش به سیحری به‌خشینی ده‌ره‌جه كچی كورد سوك بكات، هه‌روه‌ها پێویسته رێگه به‌و كچانه‌ش نه‌درێت له‌پێناوی مژده‌ی ده‌رچواندن‌و نمره‌دا ته‌سلیمی ئاره‌زوه‌كانی (ص) بن. هه‌روه‌ها پێویسته لایه‌نی به‌رپرس به‌جیدی له‌م كێشه‌یه بكۆڵێته‌وه‌و ناوبراو سزا بدات. من كاتێ ئه‌م چه‌ند دێره بۆ كوردستانیوزی عه‌زیزو خۆشه‌ویست ده‌نێرم به‌ڵگه‌ی ته‌واوم له‌به‌ر ده‌ستدایه‌و زۆر دڵنیام له‌و قسانه‌ی كه نووسیومه‌و گه‌ر هه‌ركه‌سێك گومانی له راستگۆیی من هه‌یه با خۆی بچێت له‌م مه‌سه‌له‌یه بكۆڵێته‌وه‌و ئه‌وكات ده‌زانێ ئه‌وه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌و فه‌زاحه‌ته وتراوه هێشتا دڵۆپێكه له ده‌ریایه‌ك. هه‌موو كه‌سیش ئه‌وه ده‌زانێ له‌م ماوه‌ی رابردوودا خوێندكارێكی هه‌مان كۆلێژی له‌كچ كردوو له‌ترسی كه‌س‌و كاری‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ناچاری هه‌ستا له‌خۆی ماره‌ی كرد، ئه‌م راستیه هه‌موو خوێندكاره‌كان ده‌یزانن.
|
Views: 1376 |
Added by: saholaka
| Rating: 0.0/0 |
|
|
|
News calendar |
« December 2008 » | یه‌ک ش | دووش | سێ ش | چوارش | پینج ش | هه‌ینی | شه‌مه | | 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
|
|