|
Main » 2008 » December » 4 » چیرۆكی ئه‌و كچه‌ی له‌لایه‌ن ئامۆزاكه‌یه‌وه به‌زۆر كراوه به‌ژن
چیرۆكی ئه‌و كچه‌ی له‌لایه‌ن ئامۆزاكه‌یه‌وه به‌زۆر كراوه به‌ژن | 9:15 PM |
چیرۆكی ئه‌و كچه‌ی له‌لایه‌ن ئامۆزاكه‌یه‌وه به‌زۆر كراوه به‌ژن
«په‌ری» هه‌میشه ده‌ست به‌دوعایه‌و ده‌پاڕێته‌وه كه كه‌س نه‌چێته داخوازیی بۆ لای باوكی‌و، شوو نه‌كات، چونكه ئه‌و تازه كچێنی له لایه‌ن ئامۆزاكه‌یه‌وه لێسه‌ندراوه‌و له ترسی كوشتنیشی ناتوانێت هه‌رگیز ئه‌و نهێنییه بدركێنێت. په‌ری ته‌مه‌ن 26 ساڵ، كه دانیشتووی شاری سلێمانییه‌و له گوندی (.....) له دایكبووه، له ماڵی خۆیاندا له لایه‌ن ئامۆزاكه‌یه‌وه په‌لامار دراوه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی كردویه‌تی به ژن، به چه‌قۆ سه‌رشانی دادڕیوه. ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كات گه‌ر بیدركێنێت ئه‌وا به باوكی په‌ری ده‌ڵێت «كاتێك ماڵه‌كه چۆڵ بوو هاتمه‌وه، په‌ریم بینی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا، كوره‌كه هه‌ڵهات‌و منیش په‌ریم والێكرد». په‌ری، به‌ده‌م هه‌نسك‌و گریانه‌وه چیرۆكی خۆی ده‌گێڕایه‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌وه له گه‌ڵ ماڵه باوكێكی عه‌شایه‌ردا ژیاوه‌و نه‌یانهێشتووه‌خوێندن ته‌واو بكات، ئه‌و دوای ئه‌وه‌ی له‌پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایدا ده‌ست له‌خوێندن هه‌ڵده‌گرێت، له‌ماڵه‌وه هاوكاری دایكی ده‌كات‌و سه‌رقاڵی لفكه چنین ده‌بێت. «ئه‌وه‌نده حه‌زم هه‌بوو بۆ خوێندن، كچه هاوڕێكه‌م چی له‌خوێندنگا بخوێندایه لێم وه‌رده‌گرت‌و ده‌مخوێنده‌وه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه یه‌كلایه‌نه حه‌زم له‌براكه‌ی كرد». په‌ری ئه‌و ده‌مه‌ی فرمێسك به‌چاوه‌كانیدا وه‌ك باران ده‌هاته خوار، به‌ده‌م هه‌نسكه‌وه باسی له دڕنده‌یی ئه‌و كوڕه ئامۆزایه‌ی ده‌كرد كه هه‌ر له دوای مردنی مامیه‌وه چاوی تێبڕیوه‌و هه‌میشه له‌بۆسه‌دا بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه به حساب ماره‌ی بكات، به‌ڵام «ئه‌وه‌نده نا مرۆڤانه مامه‌ڵه‌ی كرد كه ته‌نها مه‌رامه گڵاوه‌كه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه بوو به‌وه كه بمكات به ژن‌و دوایش نه‌مهێنێت، چونكه ئه‌یزانی هه‌رگیز پێی رازی نابم». په‌ری، ئه‌و رۆژه‌ی كه ئاهه‌نگی شووكردنی كچی مامه‌كه‌ی ده‌بێت هه‌موویان ده‌چنه‌وه بۆ لادێ بۆ شاییه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ری ماوه‌ی چه‌ند مانگێك پێش ئه‌وه قاچی ده‌شكێت‌و گه‌چی پێوه ده‌بێت، به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ناكات‌و له ماڵه‌وه ده‌مێنێته‌وه «ئه‌و كاته‌ی له ماڵه‌وه بووم له ده‌رگا درا، كه كردمه‌وه كوڕه‌كه‌ی ئامۆزام بوو بۆنی مه‌شروبی لێده‌هات، هاته ژووره‌وه‌و هه‌ر كه به‌خێرهاتنم كرد ده‌ستی گرتم، خۆم له‌ده‌ستی رزگاركردو به شه‌له‌شه‌ل رامكرده ژووره‌كه‌ی تر، به‌ڵام پاڵی نا به ده‌رگاكه‌وه‌و په‌لاماری دام، منیش تا هێزم تیا بوو گازێكم له‌ده‌ستی گرت‌و ده‌ستی خوێنی لێهات‌و ئه‌وه‌نده‌یتر شێت گیر بوو، په‌لاماری ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی دا‌و، ته‌له‌فۆنی بۆ دایكی كرد‌و دایكی پێی وت كه دوو سه‌عاتێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام پێشتر من پێم وتبوو كه به‌ڕێگه‌وه‌ن، بۆیه پێی وتم: قه‌حبه بۆ درۆم له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌یت». هه‌ڵی گرتم دامی به زه‌ویدا كاتێك هۆشم هاته‌وه هه‌مووگیانم خوێن بوو، جله‌كانم له‌به‌رمدا دڕابوو، منیش به گریان رامكرد بۆ مه‌تبه‌خه‌كه‌و كه به‌دوامدا هات، ویستم هاوار بكه‌م یه‌كسه‌ر كه‌وانته‌ره‌كه‌ی كرده‌وه‌و چه‌قۆكه‌ی ده‌رهیناو دای له‌سه‌ر شانم هه‌مووگیانم بوو به خوێن». وه‌ك په‌ری باسی ده‌كات ئه‌وكاته ئامۆزاكه‌ی زۆر ئه‌ترسێت‌و خێرا ده‌یباته حه‌مامه‌كه‌و جله‌خوێناوه‌كانی ده‌گۆڕێت‌و جلی تری بۆ ده‌هێنێت تا له‌به‌ری بكات. زۆر به‌توڕیی پێی وتم «گوێ بگره یه‌ك قسه له‌دمت بێته ده‌ره‌وه، به باوكت ئه‌ڵێم په‌ری فرسه‌تی له‌وه هێناوه كه ئێوه له‌ماڵ نه‌بوون، كوڕێكی هێناوه‌ته ماڵه‌وه‌و به رووتی به یه‌كه‌وه بینیومن. بۆیه منیش وام كردوه كوڕه‌كه‌ش ڕایكردوه. كه ئه‌مه‌ی وت من ئه‌ژنۆم شكا، چونكه ئه‌مزانی كه هه‌موو شتێكی له‌ده‌س دێت، باوكیشم باش ئه‌ناسم ، یه‌ك‌و دوو له‌كوشتنم ناكات، بۆیه ناچار بێده‌نگ بووم ئه‌و رۆیشته ده‌ره‌وه، منیش به ئازاره‌وه ئه‌تلامه‌وه، خه‌می هاتنه‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ش با بۆستێ، بینیم تۆزێك له‌گه‌چه‌كه‌ی قاچم خوێنی پێوه‌یه، به‌په‌له به‌چه‌قۆ كڕاندم تا دیارنه‌بێت. هێنده‌ی نه‌برد هه‌موویان به دڵخۆشی‌و به جلی باق‌وبریقه‌وه هاتنه‌وه، منیش به ده‌م ئازاره‌وه ده‌تلامه‌وه، بێئه‌وه‌ی بهێڵم كه‌س بیزانێت، خوا ڕه‌حمی به‌وه كردبوو له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌وه قاچم له گه‌چدا بوو، ئیشی ماڵم نه‌ئه‌كرد، ئه‌گینا هه‌ر زوو كه‌شف ئه‌بووم. برینه‌كه‌شم زۆر بوو نزیكه‌ی 25سم درێژ‌و 1.5 سم قوڵ بوو. ئێستا برینه‌كه‌م باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه من زۆر لێی ئه‌ترسم ئه‌وه‌یه، كه من بووم به ژن، وتم قیروسیا ئه‌كه‌م‌و شوو به‌و خوێڕیه ئه‌كه‌م، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ساغ نه‌بمه‌وه به‌سه‌ریا زوو چوو ژنی ماره‌كرد. په‌ری له دوا وته‌كانیدا له جیاتی چاوه‌ڕوانی كردنی چاره‌سه‌ر به‌بێ هیواییه‌كی زۆره‌وه وتی «تازه ژیان بۆ منی بێچاره هیچ مانایه‌كی نه‌ماوه‌و گه‌ر پێم بزانن به ده‌رده‌كه‌ی دوعام ده‌به‌ن‌و به بلۆك ده‌مكوژن».
|
Views: 1511 |
Added by: saholaka
| Rating: 4.0/1 |
|
Total comments: 1 | |
1
عطا علي جلال
(2010-02-28 1:13 PM)
0
ئه‌م جوره گرفتانه له زور شوينی دونیا روی داوه‌و جا گه‌ر بکرێ هه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێ گوتراوه به رێگا چاره‌ی رێ گرتنه به‌ري دادگای و پولیسی لێ اگادار بکرێته‌وانێو هه‌ر له ڕێی پوليسه‌وه پێش ئه‌وه‌ی باب‌و داکی کچی غه‌در لێکراو اگادار بکرێته‌وانێ به نهێنی که‌سی تاوان بار بگيردرێت به‌ڵام بێ یه‌وه‌ی که‌س پێێ بزانێ به نهێني له تاوان بار بپرسرێته‌وه‌و ئعترافی کاملي پێبکرێو پاشان کچه بو دادگا بانگێش بکرێ‌و به شێوازی تایبه‌ت باوکي کچه‌و که‌سو کاري ضه‌مانه‌تی لێ وه‌ر بگیرێ که هیچ ضولمێ له کچه نه‌که‌نو پاش ماوێک کچ با له شوێنی تایبه‌ت بمێنێ که داکرێ هوتێلي پولیس ياخود شوێنی تایبه‌ت بو ماوه‌ێک هه‌تا بزانرێو که به هیچ جورێ ضوڵمو قسه‌ی ناخوش ده‌ر حق به کچه ناکرێ پاش ئه‌وه‌ی ته‌نازولی داکو باب‌و خوشک‌و برا بو کچه پاشان دڵنیای پولیس بو ضه‌مانه‌تی روحی کچی ضولم لێکراو ئینجا به ضمانه‌ت بیگێرنه‌وه‌و زوزو به ئاشکراو به نهينی ته‌عقیبوو به‌سه‌ر ردنه‌وه‌ی کچه بکرێ بزانرێ حاڵه‌تی معامه‌له کردنی که‌سو کاری چونه له گه‌ڵ کچه‌دا وه‌ک ضه‌مانه‌تی روحيو پال پشتی کچه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وانێ بو که‌سی بێ گوناح
|
|
|
|
|
|
News calendar |
« December 2008 » | یه‌ک ش | دووش | سێ ش | چوارش | پینج ش | هه‌ینی | شه‌مه | | 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
|
|