|
Main » 2008 » December » 3 » په‌تی سێداره‌ی زیندانی ئه‌بو غرێب له‌سلێمانی نمایشكرا
په‌تی سێداره‌ی زیندانی ئه‌بو غرێب له‌سلێمانی نمایشكرا | 6:24 PM |
ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه، له‌پێشانگایه‌كدا په‌تی سێداره‌ی ئه‌بو غرێب نمایشكرا، كه پێشانگاكه بۆ "نامه‌ی ژووره تاریكه‌كانی زیندانی، 120 له‌سێداره‌دراوی كورد له‌مۆزه‌خانه‌ی شاری سلێمانی كرایه‌وه ئاوێنه، سلێمانی: عه‌بدوڵا كه‌ریم محه‌مه‌د، كه‌یه‌كێكه له‌زیندانیكراوانی ده‌ستی رژێمی به‌عس،رۆژی سێ شممه، پێشانگایه‌كی بۆ ئه‌و نامه‌و دۆكۆمێنتانه‌ی له‌زیندانی ئه‌بو غرێب له‌لایه‌ن زیندانییه كورده‌كانه‌وه نوسرابوون. كه نامه‌كان 120 له‌سێداره‌دراوی شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری بۆ خێزانه‌كانیان‌و خزم‌و كه‌س‌و كاریان له‌زیندانی ئه‌بوغرێبه‌وه ناردووه. عه‌بدوڵا كه‌ریم محه‌مه‌د ناسراو به"رابه‌ر" له‌ساڵی 1989 بۆ ساڵی 1990 له‌زیندانی ئه‌منی شاری سلێمانی له‌سه‌ر كاری سیاسه‌ت زیندانیكرابوو، هۆكاری كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ی بۆ ئه‌وه‌گه‌رانده‌وه تاوه‌كو "ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتن وه‌بیریان بێته‌وه كه خوێنی ئه‌م شه‌هیدانه‌یه كه‌ئه‌وانی گه‌یاندۆته ده‌سه‌ڵات، ناكرێت مێژوو دوباره بكه‌نه‌وه". زۆرینه‌ی نامه‌كانی پێشانگاكه كه خۆی له‌زیاتر له 200 نامه ئه‌دات، بارودۆخی زیندانی كردن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌و 120 له‌سێداره‌دراوه ده‌خاته روو كه له‌ساڵانی زیندانیكردنیان‌و پێش له‌سێداره‌دانیان بۆ هاوسه‌رو مندال‌و كه‌س‌وكاره‌كانیان نوسیوه. له‌سێداره‌دراوان وه‌ك له‌وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وتن ژن‌و گه‌نج‌و به‌ساڵاچووی تیادا به‌دی ده‌كرا. له‌م پێشانگایه‌دا جگه له‌نامه‌كان وێنه‌ی ئه‌و زیندانیكراوانه نمایشكرابوون كه له‌ساڵانی حوكمی رژێمی به‌عس له‌زیندانی ئه‌بو غرێب له‌سێداره‌درابوون، جگه له‌وه‌ش گوریسێك له‌سوچێكی هۆڵه‌كه هه‌لواسرابوو، كه ئاماده‌كاری پێشانگاكه هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد"ئه‌و گوریسه یه‌كێكه له‌و گوریسانه‌ی كه له‌زیندانی ئه‌بو غرێب زیندانیكراوانی پێ له‌سێداره دراوه". عه‌بدوڵا كه‌ریم محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند"هیوادارم ئه‌م پێشانگایه كاریگه‌ری ته‌واو به‌جێ بهێڵێ‌و سه‌ركرده‌كانیشمان نه‌هیڵن هیچ رژێمێكی تر مێژوویه‌كمان بۆ دوباره بكاته‌وه كه به‌خوێنی خۆمان نوسیومانه". ناوبراو ساڵی 1956 له‌گه‌ره‌كی كانیسكانی شاری سلێمانی له‌دایكبووه، پله‌ی خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واو كردووه، له‌كۆتایی ساڵی 1975 په‌یوه‌ندی كردووه به‌ریزی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستانه‌وه، ساڵی 1981 بووه به‌پێشمه‌رگه له‌ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌و له 19/10/1989 تا ناوه‌راستی ساڵی 1990 له‌زیندانی ئه‌منه سوره‌كه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستگیركراوه‌و له‌ساڵی 1998 بووه به‌ئه‌فسه‌ر له‌ئاسایشی گشتی له‌سلێمانی‌و ئێستا موقه‌ده‌مه له‌پۆلیسی گومرگی شاری سلێمانی.
|
Views: 1191 |
Added by: saholaka
| Rating: 0.0/0 |
|
|
|
News calendar |
« December 2008 » | یه‌ک ش | دووش | سێ ش | چوارش | پینج ش | هه‌ینی | شه‌مه | | 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
|
|