وێنه‌یه‌ك سیروان و ڤیان به‌ره‌و جیابوونه‌وه‌ ده‌بات - 3 December 2008 - Personal site
به‌خیر بین بۆمالپه‌ری سه‌هۆڵه‌که‌Monday, 2016-12-05, 3:26 AM

Welcome Guest | RSS
Main | Registration | Login
Site menu

Our poll
.........
[ ده‌نگه‌کان · ده‌نگه‌کان ]
ده‌نگه‌کان: 113

Main » 2008 » December » 3 » وێنه‌یه‌ك سیروان و ڤیان به‌ره‌و جیابوونه‌وه‌ ده‌بات
وێنه‌یه‌ك سیروان و ڤیان به‌ره‌و جیابوونه‌وه‌ ده‌بات
6:17 PM

سیروان و ڤیان پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی هاوڕیَیه‌كی ڤیانه‌وه‌ كه‌خوشكی سیروانه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی به‌هیَزیان له‌نیََواندا دروستده‌بیَت كه‌هه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ به‌تیَپه‌ڕبوونی كات سه‌رده‌كیَشیَت بۆ خۆشه‌ویستی و دوای 3 ساڵ له‌په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیری به‌رهه‌مدیَنیَت، سیروان دوكانداره‌ له‌بازاڕو به‌كاسبیكردنه‌وه‌ خه‌ریكه‌، ڤیانیش فه‌رمانبه‌ره‌ له‌یه‌كیَك له‌فه‌رمانگاكانی حكومه‌تی هه‌ریَمدا، دوای ئه‌وه‌ی ڤیان و سیروان ده‌چنه‌ ماڵی نویَ و ژیانیان به‌واقیعی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌سه‌رده‌به‌ن، له‌دوای شه‌ش مانگ به‌رده‌وام له‌كیَشه‌ی خیَزانی و نائاسووده‌یدا له‌گه‌ڵ یه‌كتردا تا ئه‌وپه‌ڕی سنوورو مه‌وداكانی ناته‌بایی و نه‌گونجان ژیانیان له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌بیَته‌ هاوڕیَ، ئاخۆ پاش ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ ده‌بیَت هۆكاری ئه‌م هه‌موو كیَشه‌یه‌ چی بیَت؟

به‌ڵیَ پاش ئه‌وه‌ی سیروان هه‌وڵی زۆر ده‌دات له‌گه‌ڵ ڤیاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی و به‌دروستی سیروان تیَبگه‌یه‌نیَت كه‌ بۆچی پیَشتر مامه‌ڵه‌ی به‌م جۆره‌ نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵیداو ئیَستا وه‌ك جاران نه‌ماوه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ی سیروان بیَئه‌نجام بوو، چونكه‌ ڤیان ئاماده‌نه‌بوو كه‌ئه‌و راستییه‌ی پیَبڵیَت، به‌ڵام دوای هه‌وڵیَكی زۆری خوشكه‌كه‌ی سیروان ڤیان ئه‌و راستییه‌ ده‌دركیَنیَت، ئه‌وه‌ش بریتییه‌ له‌دۆزینه‌وه‌ی ویَنه‌یه‌ك كه‌ویَنه‌ی سیروان و كچیَكی دیكه‌یه‌و له‌پشتی ویَنه‌كه‌ به‌ده‌ستوخه‌تی سیروان نووسراوه‌ (ئه‌و كچه‌ی كه‌هه‌تا مردن خۆشمده‌ویَت، به‌ڵام قه‌ده‌ر ریَگه‌ینه‌دا بۆ هه‌میشه‌ پیَكه‌وه‌ بژین) له‌كاتیَكدا كه‌ ڤیان خه‌ریكی چاككردنی كه‌لوپه‌له‌كانی سیروانه‌ له‌ناو دۆڵابه‌كه‌ی سیرواندا ئه‌و ویَنه‌یه‌ی به‌رچاوده‌كه‌ویَت كه‌ئه‌مه‌ بۆته‌ هۆكاری نانه‌وه‌ی ئه‌م گرفته‌، به‌ڵام جیَگه‌ی خۆیه‌تی بپرسین ئایا ویَنه‌یه‌ك كه‌پیَشترو له‌كاتیَكی تردا گیراوه‌ ئایا هیَنده‌ قورسه‌ كه‌ژیانی خیَزانیَك كه‌هه‌مووی خۆشه‌ویستی بووه‌ لیَك هه‌ڵبوه‌شیَنیَت؟
به‌ڵیَ ڤیان له‌پاش بینینی ئه‌و ویَنه‌یه‌ ئۆقره‌ی لیَهه‌ڵده‌گیریَت و نان و خواردن و خه‌وتنی لیَ ده‌بیَته‌ جه‌نگه‌ڵی دۆزه‌خ، بۆیه‌ بڕیاری كۆتایی ده‌دات به‌وه‌ی كه‌چیتر له‌گه‌ڵ سیرواندا ژیان به‌سه‌رنه‌بات، چونكه‌ ئه‌وه‌ی مایه‌ی ئاسووده‌بوونیه‌تی له‌ده‌ستیداوه‌و ئیتر هیچ كاتیَك ناتوانیَت ئه‌و ویَنه‌یه‌ له‌به‌رچاوی خۆی ده‌ربكات و ئاماده‌نییه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سیَكدا ژیان به‌سه‌رببات كه‌پیَشتر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌بووبیَت وه‌ك ڤیان ده‌ڵیَت: من پیَموایه‌ كه‌خۆشه‌ویستی به‌ته‌نیا به‌كه‌سیَك ده‌به‌خشریَت سیروان ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ راسه‌قینه‌یه‌ی كه‌ من ده‌مه‌ویَت پیَش من به‌خشیویه‌تیه‌ ئه‌و كچه‌ی كه‌ له‌ویَنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدایه‌و خۆشیویستووه‌ ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌شی كه‌ بۆ منی ده‌رده‌بڕی ئه‌وه‌ ته‌نیا سه‌رزاره‌و من بڕوام پیَی نییه‌، بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ی سیروانم دواندو سیروانیش ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی خۆی بۆ باسكردم ئیتر له‌مه‌ زیاتر نه‌متوانی له‌و راستییه‌ تاڵه‌دا بژیم، بۆیه‌ بڕیاری جیابوونه‌وه‌مدا له‌گه‌ڵ سیروانداو به‌ڕیَكه‌وتنی هه‌ردووكمان جیابووینه‌وه‌ ئه‌وه‌شی زیاتر هۆكاری كیَشه‌كه‌یه‌و میَشكی منی هیلاككردووه‌ خیانه‌تی پیَش زه‌واجه‌ كه‌ سیروان پیَش زه‌واج ئه‌و راستییه‌ی پیَنه‌وتم كه‌ به‌ته‌مای كه‌سیَكی تر بووه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه‌ی پیَبووتمایه‌ ئه‌وا به‌م ئاكامه‌ نه‌ده‌گه‌یشتین یان زه‌واجم له‌گه‌ڵدا ده‌كرد به‌قه‌ناعه‌تی خۆم و رازی ده‌بووم به‌و په‌یوه‌ندییه‌ پیَشینه‌یه‌ی كه‌ سیروان هه‌یبووه‌ یانیش رازی نه‌ده‌بووم و زه‌واجمان نه‌ده‌كرد، بۆیه‌ گه‌وره‌ترین كیَشه‌ لای من له‌نیَوانی هاوسه‌ره‌كاندا خیانه‌ته‌و راستگۆنه‌بوونه‌ له‌كاتی قسه‌كردن و خۆئاماده‌كردن بۆ چوونه‌ ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی، بۆیه‌ من هه‌موو كاتیَك كه‌ئه‌و ویَنه‌یه‌و قسه‌ی پیَش زه‌واجی سیروانم به‌بیردا ده‌هاته‌وه‌و له‌میَشكمدا لیَكم ده‌دایه‌وه‌ ئیتر هه‌ستمده‌كرد كه‌ سیروان پیَده‌چیَت خراپتریشی كردبیَت و من لیَی بیَئاگاببم و له‌داهاتووشدا راستم له‌گه‌ڵ نه‌كات له‌كایه‌كانی تری ژیاندا، بۆیه‌ له‌مه‌زیاتر توانام نه‌ماو ناچاربووم داوای جیابوونه‌وه‌ بكه‌م و له‌گه‌ڵ سیرواندا جیابوومه‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌سه‌رجه‌م له‌كوڕان و له‌كچان ده‌كه‌م كه‌پیَش چوونه‌ ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌و پیَشینه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه‌هه‌یانبووه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانیتردا به‌ڕاستگۆیی بیخه‌نه‌ڕوو، هۆكاری دابڕان و به‌یه‌كترنه‌گه‌یشتن روونبكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ژیان و زه‌واجیَكی ته‌ندروستدا خۆیان ببیننه‌وه‌و به‌دوورببن له‌كیَشه‌ خیَزانییه‌كان.

Views: 767 | Added by: saholaka | Rating: 4.0/1 |
Total comments: 0
Name *:
Email *:
Code *:
Login form

News calendar
«  December 2008  »
یه‌ک شدووشسێ شچوارشپینج شهه‌ینیشه‌مه‌
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031

Search

Site friends
 saholaka

saholak

frmesk