|
Main » 2008 » November » 29 » ورده‌كاری كوشتنی كچێك به‌ته‌ور له‌پێنجوێن
ورده‌كاری كوشتنی كچێك به‌ته‌ور له‌پێنجوێن | 8:48 PM |
له‌یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته‌ی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به‌ژناندا كچێك به‌ته‌ور‌و فیشه‌ك مێشكی هه‌ڵته‌كا..... ئه‌و له‌گوندێكی دووره‌ده‌ستی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌ژیا، كه هه‌فته‌یه‌كی ته‌رخان كردووه بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به‌ژنان، له‌به‌هاری ته‌مه‌نیدا بوو وه‌ك زۆرێك له‌و كچه خۆزگه نه‌دیوانه‌ی كه‌سێك نیه له‌م دونیایه‌دا بیر له‌خه‌مه‌كانیان بكاته‌وه، خه‌ونی به‌جوانیه‌كانی ژیانه‌وه ده‌بینی‌و عاشق بوو، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی به‌كامی دڵی خۆی بگات كوشتیان. تا ئێستا ئه‌وه روون نییه كه ئه‌و به‌چی كوژرا؟ به‌ته‌ور وه‌ك له‌ناو خه‌ڵكی پێنجوێندا بڵاوه، یان به‌فیشه‌ك وه‌ك كه‌سوكاره نزیكه‌كانی ده‌ڵێن. رۆژی 18/11 له گوندێكی سه‌ر به‌ناحیه‌ی گه‌رمكی شارۆچكه‌ی پێنجوێن، كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌ناوی «تابان» دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئامۆزاكه‌یه‌وه پێده‌زانرێت كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی مۆبایلی بۆ كڕیوه، براكه‌ی لێ‌ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و چه‌ند كاتژمێرێك ناخایه‌نێت كه مێشكی هه‌ڵته‌ده‌كێنرێ‌و ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه به‌ڕێده‌كرێت. به‌دوای ئه‌وه‌شدا چوار كه‌سی له‌سه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێت. ئه‌وكاته‌ی تابان ده‌گاته نه‌خۆشخانه، هێزه‌كانی پۆلیس ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌و ده‌چنه سه‌ر ته‌رمه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی پێنجوێن، عه‌قید سیروان كوێخا ره‌شید باس له‌وه ده‌كات كه «به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان لای پزیشكی دادوه‌ریی پێنجوێن، له‌شی پاشماوه‌ی لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆری پێوه دیاربوو، به‌ڵام فیشه‌كه‌كه له بنی گوێچكه‌یه‌وه مێشكی به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵته‌كاندبوو، كه پزیشك پێیوابوو شوێنی ته‌ور بێت نه‌ك فیشه‌ك. بۆیه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی سلێمانی كرا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر». هه‌رچه‌نده برا ته‌مه‌ن بیست‌و یه‌ك ساڵه‌كه‌ی نكۆڵی له‌وه ده‌كات كه تابانی كوشتبێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ده‌ڵێت كه «ئه‌م كچه یه‌ك فیشه‌ك به بناگوێیه‌وه بووه‌و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پزیشكی دادوه‌ری، باروته‌كه له مێشكی‌دا ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام تا ئێستا دڵنیانین له‌وه‌ی كه كوشتنه‌كه‌ی چۆن بووه، چونكه له ژووره‌كه‌دا قه‌وانی چوار فیشه‌كمان دۆزییه‌وه كه یه‌كێكی به كچه‌كه‌وه نرابوو، سیانه‌كه‌ی تر به‌ر دیواره‌كان كه‌وتبوو. بۆیه سێ جار هێڵكاری ماڵه‌كه‌مان كرده‌وه بۆ دڵنیابوونمان، ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی خۆی بكوژێت هه‌ر ده‌توانێت ته‌نها فیشه‌كێك بته‌قێنێت. خۆ مه‌عقول نییه كه‌سێك فیشه‌كی پێوه‌بێت‌و بتوانێت فیشه‌كی تر بته‌قێنێت». براكه‌ی تابان بوونی مۆبایلێك به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كێشه‌كه ده‌زانێت «ئێمه عه‌شایه‌رین‌و ڕێگه ناده‌ین كچمان مۆبایلی پێبێت، ئنجا ئه‌گه‌ر بۆ كارێكی له‌وجۆره‌ش به‌كاری بهێنێت هه‌ر قبوڵی ناكه‌ین. بۆیه هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی ئامۆزاكه‌م ئاگاداری كردمه‌وه كه تابان مۆبایلی پێیه، با‌نگم كرد‌و یه‌ك زله‌م لێدا، ئه‌و رۆژه‌ش پێش ئه‌وه‌ی كه تابان خۆی بكوژێت، من زلله‌یه‌كم له دایكمدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زانیویه‌تی تابان مۆبایلی پێیه‌و پێی نه‌وتوم. به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك من نه‌مكوشتووه». به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوه، ئه‌وه‌یه كه تابان دانراوه بۆ كوڕه‌كه‌ی ئامۆزای، به‌ڵام ئه‌و رازی نه‌بووه، دوای ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر كوشتویانه، هه‌ندێك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌ویان به‌ته‌ور كوشتووه. به‌ڵام ئامۆزا ته‌مه‌ن بیست ساڵانه‌كه‌ی كه به‌حساب تابانیان بۆ داناوه‌و ئێستا له زینداندایه، نكۆڵی له‌و قسانه ده‌كات‌و ده‌ڵێت «نه‌خێر من به‌ته‌مای تابان نه‌بووم، به‌ڵام وه‌كو ده‌ستوری عه‌شایه‌ری خۆمان ئه‌وه‌م پێقبوڵ نییه كه كوڕێك مۆبایل بۆ كچمان بنێرێت‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات. ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ خۆشه‌ویستی بێت ئێمه شتی وا ناكه‌ین‌و ئه‌گه‌ر نا ده‌یتوانی به رێك‌و پێكی بهاتایه‌ته پێشه‌وه،بۆم ده‌ركه‌وت كه مۆبایلی كچێكی خزمی بۆ ناردوه‌و قسه‌ده‌كه‌ن پێكه‌وه. بۆیه براكه‌یم لێ‌ئاگادار كرده‌وه. رۆژی 18/11 من‌و براكه‌شم له‌ماڵیان بووین، به‌ڵام ئێمه په‌نجه‌مان به‌ری نه‌كه‌وتووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده زانیمان فیشه‌ك ته‌قی‌و رامانكرده ژووره‌كه، ده‌رگاكه داخرابوو. ده‌رگاكه‌مان شكاند‌و یه‌كسه‌ر بردمان بۆ نه‌خۆشخانه». به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌واو نه‌بوونی لێكۆڵینه‌وه‌شدا، عه‌قید سیروان ده‌ڵێت یه‌كێك بیه‌وێت خۆی بكوژێت، له فیشه‌كێك زیاتر ناتوانێت بته‌قێنێت، به تایبه‌ت تفه‌نگیش «ئنجا ئه‌گه‌ر خۆشی خۆی كوشتبێت، هه‌ر ئه‌وانه هۆكاری یاریده‌ده‌ر بوون، چونكه زۆر زۆر ئازاردراوه به‌ر له مردنی"». تێبینی: تابان ناوی خوازراوی كچه‌كه‌یه
|
Views: 812 |
Added by: saholaka
| Rating: 0.0/0 |
|
|
|
|