بۆچی ماڵی باوكم جـێهێشت؟. - 18 November 2008 - Personal site
به‌خیر بین بۆمالپه‌ری سه‌هۆڵه‌که‌Monday, 2016-12-05, 3:24 AM

Welcome Guest | RSS
Main | Registration | Login
Site menu

Our poll
.........
[ ده‌نگه‌کان · ده‌نگه‌کان ]
ده‌نگه‌کان: 113

Main » 2008 » November » 18 » بۆچی ماڵی باوكم جـێهێشت؟.
بۆچی ماڵی باوكم جـێهێشت؟.
0:06 AM

 
چاوت بچێتە پشت سەرت ناتدەم بە (رێباز) باوكم دەیان جار ئەو رستەیەی لەدەم دەهاتە دەرەوە، دایكیشم بەهەمانشێوە هەمان هەڵوێستی باوكمی هەبوو، بەزۆر نەبوو من و (رێباز)ی ئامۆزام دڵمان بەیەكەوە بوو یەكمان خۆش دەویست، ئەو بەردەوام هاتووچۆی ماڵی ئێمەی دەكردو ئێمەش بەهەمانشێوە، بەڵام كاتێك ماڵی ئێمە زانیان كە من و (رێباز) یەكمان خۆشدەوێ و حەزمان لەیەكە، ئیتر هاتووچۆ لەنێوان ماڵی ئێمەو ئەواندا نەما. ماڵی (رێباز) چەند جارێك هاتنە بۆ خوازبێنیم، بەڵام سوودی نەبوو، ماڵی ئێمە كەسیان رازینەبوون كە شوو بە ئامۆزاكەم بكەم، بەڵام من گوێم بەهەموو ئەوانە نەدەدا، خوشەویستی من و (رێباز) لەوە گەورەتر بوو كە باوكم و ماڵەوەمان بتوانن تێكیبشكێنن، بەهیچ شێوەیەك رازینەبووم دەسبەرداری (رێباز)بم. ماڵەوەمان كەزانیان سوودی نییەو واز لە (رێباز)ناهێنم، دەستیانكرد بە لێدان و چاوسووركردنەوە لێم ، بەڵام هیچ لەوانە سوودی نەبوو، وەكو باسم كرد هاتووچۆ لەنێوان ماڵی ئێمەو (رێباز)ی ئامۆزامدا نەما، كەسمان هاتووچۆی ماڵی یەكترمان نەدەكرد، بۆیە منیش تازە دەرچووبووم بۆ پۆلی سێی ناوەندی، براكەم و باوكم لە قوتابخانە دەریانهێنام و نەیانهێشت درێژە بەخوێندن بدەم، كە لەقوتابخانە دەریانكردم و لەهەمان كاتیشدا هاتووچۆی نێوان ماڵی ئێمەو مامم نەمابوو، ئەمانەش بوونە هۆی ئەوەی كە من و (رێباز)نەتوانین بەئاسانی یەكتری ببینین. هەر بۆیە، كاتێكیش بچومایە بۆ بازاڕ یان بۆ ماڵە برادەرێك یان بۆ هەرشوێنێكی تر، ئەوا پێشتر (رێباز)م، ئاگادار دەكردەوە كە پێش من بچێ بۆ ئەو شوێنە تا یەكترببینین ئەگەر لە دووریشەوە بێت، بینینی (رێباز) بۆمن هەموو شتێكم بوو. یەك دوو جار باوكم و براكەم پێیانزانیم و تووشی لێدانێكی زۆربووم. رۆژ لەدوای رۆژ مامەڵەی باوكم و براكەم لەگەڵمدا خراپتردەبوو، هەستم نەدەكرد كەمنیش ئەندامێكی ئەو خێزانەم و مرۆڤم. باوكم و براكەم لەبەردەم خۆمدا دەیان قسەی ناشیرین و جوێنیان بە (رێباز) و ماڵی (رێباز)دەداو دەیان بوختان و درۆو دەلەسەیان بۆ هەڵدەواسین، تا خۆشەویستی لەنێوان من و ئامۆزاكەمدا دروستنەبوو، تا ئامۆزاكەم نەهات بۆ داوام، ماڵی مامم ماڵێكی باش و بێعەیببوون و هیچ لەكەیەكیان پێوەنەبوو، بەڵام كە من و (رێباز)یەكترمان خۆشویست و هات بۆ داوام، لەشەوو رۆژێكدا ماڵی مامم و بەتایبەت مامم و (رێباز)ی خۆشەویستم بوون بە ماڵێی خراپ و بێسومعە! هەموو مەسەلەكەش تەنها بۆ ئەوەبوو كە (رێباز) لەدڵی مندا دەربهێنن و لەبەرچاوی من سووكی بكەن و خۆشەویستییەكەمان تێكبدەن. زۆرجار ماڵەوەمان بەتایبەت باوكم و براكەم تەعلیقیان لێ دەدام و دەیانگووت تۆش وەكو ئەوان وای بۆیە دڵت لەلای (رێباز)،ە..
وەكو باسم كرد تا دەهات ژیانی من لەو ماڵەدا تاڵتردەبوو، ئەوەی ژیان و خۆشی و شادی و بەختەوەری بێت لەو ماڵەدا بۆمن نەمابوو، ژیانی من یەكپارچە ببووە كابوسێكی ناخۆش، لێدان و سووكایەتیپێكردن و قسەی ناخۆش بەشی من بوون لەوماڵەدا، واملێهات كە بیر لە خۆكوشتن بكەمەوە، لەراستیشدا دووجار خەریكبوو خۆم بكوژم، بەڵام دەستم لەخۆم نەدەچوو.
هیچ ئومێدێكم بەوە نەمابوو كە بەخۆشی و شادی ماڵی باوكم من بدەن بە (رێباز)، بڕوام بەماڵی خۆمان نەماو تەواو ئومێدبڕاووبووم لێیان، كەس نەما لەشاردا نەیەتە داخوازیم بۆ (رێباز) بەڵام هیچ سوودی نەبوو، بۆیە تەنها چارەسەرێك كە شكم دەبرد ئەوە بوو كە من و خۆشەویستەكەم سەری خۆمان هەڵبگرین و بڕۆین. ئەوە بوو ئەم مەسەلەیەم بەنامەیەكدا بۆ (رێباز) نارد (ئەوسا موبایل نەبوو)، (رێباز)یش ئەمەی زۆر پێباشبوو، ئەویش ئومێدی بەوە نەمابوو كە بەخۆشی و رەزامەندی ماڵی باوكی من بۆ یەكترببین، ئەوە بوو پلانمان دانا كە چۆن و چی بكەین بۆ ئەوەی سەری خۆمان هەڵبگرین و لەو ژیانە تاڵە رزگارمان بێت. لەسەر هەموو شتێك رێككەوتین و تا شەوێكیان كە ماڵی ئێمە هەموویان خەوتبوون لەماڵ دەرچووم و چوومە ئەو شوێنەی كە (رێباز) چاوەڕێمی دەكرد..ئیتر پێكەوە ملی رێگەمان گرت و خۆمان گەیاندە شوێنێكی گونجاوو پارێزراو. چەند رۆژێك لەوێ ماینەوەو باسی كێشەكەی خۆمان بۆ ئەو دەزگایە كرد، ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە هەموو هاوكارییەكیان كردین و بەشێوەیەكی یاسایی و شەرعی لەدادگاو لەلای مەلاش لەیەكتریان مارە بڕین و بووینە هاوسەری یەكتری. ئێستا ئێمە خۆمان بە خۆشبەخترین كەس دەزانین لە جیهانداو ژیانێكی ئاسایی و سادە دور لە جەوروستەمی ماڵە باوك بەسەردەبەین راستە ئێمە كارێكی هەڵەمان كردووە كە رۆیشتوون، بەڵام من لە باوكم و براكەم و ماڵەوەمان دەپرسم كە ئایا باشترنەبوو كە رێگری لە خۆشەویستی من و (رێباز)نەكەن!؟ باشە باشتر نەبوو بەخۆشی و بەشێوەیەكی ئاسایی من و (رێباز) بۆ یەكببواین!؟ باشە ئێستا چیتان دەسكەوت ئێوە!؟ باباش بزانن من ئێستا خۆم بەبەختەوەرترین كەسی دونیا دەزانم كە لەگەڵ خۆشەویستەكەی خۆمدام.

Views: 481 | Added by: saholaka | Rating: 0.0/0 |
Total comments: 0
Name *:
Email *:
Code *:
Login form

News calendar
«  November 2008  »
یه‌ک شدووشسێ شچوارشپینج شهه‌ینیشه‌مه‌
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30

Search

Site friends
 saholaka

saholak

frmesk