فرمێسكەكانی (فرمێسك) لە زینداندا - 11 November 2008 - Personal site
به‌خیر بین بۆمالپه‌ری سه‌هۆڵه‌که‌Monday, 2016-12-05, 3:24 AM

Welcome Guest | RSS
Main | Registration | Login
Site menu

Our poll
.........
[ ده‌نگه‌کان · ده‌نگه‌کان ]
ده‌نگه‌کان: 113

Main » 2008 » November » 11 » فرمێسكەكانی (فرمێسك) لە زینداندا
فرمێسكەكانی (فرمێسك) لە زینداندا
12:54 PM

پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو زوڵم و تووندوتیژییانەی كە دەرهەق بە ئافرەتان لە نێو كۆمەڵگا بەتایبەت لەلایەن پیاوان پەیڕەو دەكرێت، دەبێت سەنتەر و رێكخراوەكانی تایبەت بە ئافرەتان لەم رووەوە رۆڵیان هەبێت لە هۆشیار كردنەوەی ئافرەتان و هەوڵ بدەن بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان، لەگەڵ كردنەوەی خولی رۆشنبیری گشتی.
هەر كە چاوم پێی كەوت هەستم كرد ماندوویەتی و خەم و پەژارە سەرتاپای گیانی داگیركردووە، زۆر كزو لاواز و بێ تاقەت دیاربوو، هەر چەندە هاواری دەكرد بەڵام بە زەحمەت لە قوڕگە ناسكەكەی دەردەهات، هاوارێك كە خەڵكی ئەم ناوەی تاساندبوو هەر كەسێ گوێی لێ بووایە پێی كاریگەر دەبوو، هەر كە گوێم لە قسەكانی بوو بەڕاستی شەرم دایگرتم لە دڵی خۆم گوتم: هاوار بە ماڵم دەبێ باوكی وابێ بەزەیی و زاڵم لەم دنیایەدا هەبێت و بەمجۆرە هەڵسووكەوت لەگەڵ جگەر گۆشەكەی خۆیدا بكات، بەڵێ لە قسەكانی ئەم كچەدا زانیم باوك هەن رێگای چەوت بە منداڵەكانیان نیشاندا دەدەن و بەرەو هەڵدێر و لە نێو چوونیان دەبەن، بە داخەوە بۆ ئەمجۆرە باوكانە، رێگەی چەوت بە كچەكانیان نیشان دەدەن و بۆ ئەوەی بە هۆی ئەوانەوە ببنە خاوەن پارە و پوول.
لەگەڵ گێڕانەوە و دەربڕینی هەر وشەیەك دڵۆپ... دڵۆپ فرمێسك بەسەر روومەتەكانی دەهاتنە خوار، ئەم فرمێسكانەش نیشانەی بێ ئومێدی و هەڵوەرینی گوڵ و حەز و ئارەزووەكانی بوو لە ژیاندا، كچێكی بێ بەش لە هەموو ئاواتەكانی، ئەم دنیایەی بێ بەزەیی و دوور لە هەموو جوانییەك دەبینی.بەدەم گریانەوە بەمجۆرە گوزارشتی لە زوڵم و ستەمكارییەتی باوكی كرد، ناوم(فرمێسك)ە، تەمەنم(25) ساڵە و تا پۆلی سێیەمی ناوەندیم خوێندووە ، تا ئێستاش شووم نەكردووە.
- كەلێم پرسی بۆچی هاتوویتە ئێرە و هۆكاری هاتنت بۆ ئەم شوێنە چییە؟
- گوتی: باوكم، باوكم، شكایەتی لێ كردم و منی خستۆتە زیندانەوە ئایە ئەمە رەوایە باوكێك لە كچەكەی بێزاربێت و بەم دەردەی بەرێ، هەر باوكم بووە هۆی ئەوەی كە خوێندنم تەواو نەكەم، ئەو لە قوتابخانەی دەرهێنام، تاوەكو بمفرۆشێتە پیاوێكی پارەدار، بەڵام من رازی نەبووم هەر چەندە هەڕەشەی زۆریشی لێكردم، بەڵام من سووربووم لەسەر ناڕەزایی بوونم بەم شووكردنە بۆیە نەیهێشت بچمەوە قوتابخانە بێ بەشیكردم هەروەكو چۆن بێ بەش بووم لە ژیان، هەڵسووكەوتی لەگەڵم زۆر خراپ بوو، بەردەوام بەسەرمەوە هاواری دەكرد و لەسەرم دەیقیژاند، بەڵام من هەر دانم بە خۆما دەگرت و بە پێچەوانەوە ئەو رۆژ لە دوای رۆژ رقی ئەستورتر دەبوو، تەنانەت هەندێ جاریش هێرشی دەكردە سەرم و لێی دەدەام، منی ئافرەتێكی بێ دەستەڵات بۆ كوێ بڕۆم، هانا بۆ كوێ بەرم، ناچار بووم بەمجۆرە لە گەڵیان بژیم و چارەنووسی خۆم دا دەست قەدەر، لەگەڵ ئەوەشدا باوكم پیاوێكی ئارەق خۆر و قومار چی بوو هەردەم بەسەر خۆشی دەگەڕایەوە ماڵەوە، باوكم ئەو دوو ساڵ پێش ئێستا دوو خوشكمی لەسەر مێزی قومار دۆڕاند كە ژیانی هەر یەك لە ئەوانیش لە ژیانی من باشتر نییە، دەبێ ئەم ئافرەتانە هانا بۆ كوێ بەرن، ئەگەر باوك و مێردیان قومارچی و ئارەق خۆر بوون، دەبێ ئەم ئافرەتە بەسە زمانانە لە ماڵ و مێردیان چ ژیانێك بەر نە سەر و چ خۆشییەك و تام و چێژێك لەم ژیانە وەرگرن، ئاخ بۆ دەستی قەدەر كەوا گەلێ جار خۆمان دروستی دەكەین، منیش رۆژانە ترسی ئەوەم هەبوو كە لە ناكاو پیاوێك بێت و دەستم بگرێت و پێم بڵێ لەسەر مێزی قومار تۆم بردۆتەوە، ئێستا تۆ ژنی منی و بە زۆر رامكێشێت و بمكات بە هاوسەری خۆ لە تەمەنمدا خۆشیم نەبینیووە و بەشم هەر خەم و فرمێسك بووە، رۆژێكیان باوكم بەسەر خۆشی و تووڕەیی گەڕایەوە ماڵەوە، كردی بە هاتوو هاوار و پێی گوتم: تۆ بۆ یەخەم بەرنادەی بۆ وازم لێ ناهێنی تاكەی بە خێوت بكەم بەسە من تاقەتی مەسروفی تۆم نییە.
لێرەوە بە ناچاری قسەكانم پێی بڕی و پێم گوت: تۆ كە تەمەنت گەیشتۆتە(25) ساڵ، ئایە لەو چەند ساڵە كەس نەهاتۆتە داوات؟
- گوتی: چۆن نەهاتوون بەڵام هەندێكیان ئەو رەتی دەكردنەوە، چونكە دەوڵەمەند نەبوون ئەو بەدوای پیاوێكی دەوڵەمەند دەگەڕا، هەندێكیشیان كە دەیانزانی باوكم پیاوێكی قومارچی و ئارەق خۆرە دەیانگوت: كچی پیاوێكی وامان بۆچییە، دوای وەڵامدانەوەی پرسیارەكەم(فرمێسك) بە چاوێكی پڕ لە فرمێسكەوە گەڕایەوە سەر باسكردنی بەسەرهاتەكەی و گوتی: هەر بەو شەوە پەلی گرتم و دەرگای حەوشەی كردەوە و منی فڕێدایە كۆڵان دراوسێكانمان ئاگاداری ئەو وەزعەی من بوون، بۆیە ئەو شەوە لە ماڵی یەكێكیان بە یانیم كردەوە هەر گوتم: قەیناكا دیارە ئەمشەو باوكم زۆری خواردۆتەوە بۆیە گەڕامەوە ماڵەوە، بەڵام بەداخەوە گوێم لە هەندێ قسە بوو كە لە شەرمان گیانم لەرزی و ئارەقەی شەمەزاری بەلەشمدا دەهاتە خوارەوە پێی گوتی: دەبێ كارێ بكەیت جار هەر چی بێت گرنگ ئەوەیە پارەم بۆ پەیدا بكەیت، ئەگەر كاری خراپیش بێت بەلامەوە گرفت نییە، چۆكم دە لەرزی تاقەت لە ئەژنۆكانم نەما و كەوتمە سەر زەوی و پێم گوت: باوكی تۆ چۆن ئەم رێگایەم نیشاندەدەی، ئەوە بۆ من شوورەییە چۆن دەبێ من كاری خراپ بكەم ئاخر دوای ئابڕومان دەچێ تۆ چۆن ئەو قسەیە دەكەیت!؟ من ئابڕوی خۆم نابەم ئەگەر بزانم دەمكوژیش، ئابڕو و شەڕەف تاجی بە نرخی مرۆڤن، كە چی پێی گوتم: ئابڕوی چی و شەڕەفی چی من لە قسەی خۆم پەشیمان نیم و ئەگەر بە خۆشی ئەم كارە ناكەیت ئەوە بە زۆر ئەم كارەت پێ دەكەم، منیش لە داخی ئەو قسانە خەریكبوو دڵم بووەستێ ناچار چووم داوام لە دژی تۆماركرد و بەو تۆمەتەی دەستگیركرا، كە چی دڵم پێی سووتا و لە دڵی خۆم گوتم: باوكمە لەوانەیە منی تاقیكردبێتەوە تا بزانێت من چ جۆرە كچێكم، ئەگینا باوكێك چۆن رێگای چەوت بە كچەكەی نیشان دەدات، بۆیە خۆم چووم لە داواكەی خۆم پەشیمان بووەمەوە بەو هیوایەی كە باوكم بە خۆیدا بچێتەوە و لاپەڕەیەكی دیكەی نوێ لە ژیاندا هەڵدەینەوە و رابردووە تاڵەكان لە بیر بكەین، بەڵام بەداخەوە باوكم دوای ئازادبوونی رقوكینەی بەرامبەر من زیاتر بوو، هەڵسووكەوتی لەگەڵم زۆر لە جاران خراپتربوو، ئازاری دەدام و داخی دڵی خۆی پێم دادەڕشتم كە چی لەگەڵ ئەوەشدا من هەر دانم بە خۆماگرت، بەڵام ئەمجارە ئەو چووە دادگا و سكاڵای دژی من تۆمار كرد، كە گوایە من كچێكی بەدڕەوشتم و كاری خراپ دەكەم ئامۆژگاری ئەو وەكو باوكێك لە گوێ ناگرم، كە چی ئەو قسانەشی دوورن لە راستی و خەڵكی هەموو من دەناسن و ئەخڵاقی من شارەزان.
لێرەدا بۆمان دەردەكەوێت كەوا (فرمێسك) چەند كچێكی بێتاوانە و تاوانبار باوكییەتی، بۆیە پێویستە باوكی(فرمێسك) و هەموو پیاوانی هاوشێوەی ئەو بدرێنە دادگا و بە سزای خۆیان بگەن.
Views: 476 | Added by: saholaka | Rating: 0.0/0 |
Total comments: 0
Name *:
Email *:
Code *:
Login form

News calendar
«  November 2008  »
یه‌ک شدووشسێ شچوارشپینج شهه‌ینیشه‌مه‌
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30

Search

Site friends
 saholaka

saholak

frmesk