|
Main » 2008 » November » 2 » له‌ش فرۆشێك: ئه‌وانه‌ی سێکسم له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن که‌سانی ئاسایی نین.
له‌ش فرۆشێك: ئه‌وانه‌ی سێکسم له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن که‌سانی ئاسایی نین. | 11:54 AM |
ته‌نها بۆ پاره سێكس ده‌كه‌م، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستم پێكردووه، بازاڕم له سلێمانی گه‌رمه‌و رۆژانه‌ش، سێ‌جار له‌گه‌ڵ پیاوانی جۆربه‌جۆردا جووت ده‌بم، ئه‌و چێژ دهبینێو منیش وه‌ك هه‌موو ئیشێكیتر چاوه‌ڕوانم زوو ته‌واو بێ‌و پاره‌كه‌م وه‌ربگرم. به‌ڵام پیاوی ئه‌م وڵاته زۆریان پێده‌چێ‌و زۆر ماندووم ده‌كه‌ن. مونیره ئه‌و ژنه ئه‌سمه‌ره به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ی كه 33 ساڵ تهمهنێتیو خاوه‌نی كچێكیشهو چه‌ند رۆژێكه به تۆمه‌تی له‌شفرۆشی له سلێمانی ده‌ستگیر كرابوو، ئه‌و به‌هێواشی رابردوو و ئێستای كاره‌كه‌ی ده‌گێڕایه‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ماوه‌ی سێ ساڵ‌و نیوه له‌گه‌ڵ كچێكی هاوڕێیدا، هاتوونه‌ته سلێمانی‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌و ئوتێله‌ی تیای نیشته‌جێبوون، سه‌رقاڵی سێكس بووه، تاوه‌كو ده‌ستگیر كراوه. ئه‌و ژنه كه باس له ژیانی خۆی دهكاتو تێوه‌گلانی له‌م كاره‌ی ئێستای، په‌شیمانی دهردهبڕێو ده‌خوازێ كه ژیان ههلێكیتری بۆ بڕه‌خسێنێ، نه‌وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ی كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا كردووه، هه‌رزوو وازی لێهێناوه‌و كچه 4 ساڵانه‌كه‌شی به‌سه‌ردا جێهێشتووه، ئه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌شفرۆشی نه‌كات چی بكات، «باوكم‌و دایكم‌و كچه‌كه‌م له ترسی كوشتن‌و شه‌ڕی تایه‌فی به‌غداد ناردووه‌ته سوریا، من لێره‌وه ئه‌وانیش ده‌ژێنم، به‌ڵام ده‌زانم قوربانییه‌كه‌م». ئه‌و له‌و ئوتێله‌ی كه كرێكه‌ی 20 دۆلار بووه، هه‌ر زوو له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا رێكه‌وتووه، مونیره ده‌ڵێت «به‌خاوه‌نی ئوتێلهكهم وت پاره نادهینو چیتان بوێ بۆتانی ده‌كه‌ین، له‌و كاته‌وه موشته‌ریم زۆر زۆره‌و رۆژانه پاره‌یه‌كی باش په‌یدا ده‌كه‌م‌و بژێوی‌و كچهكهمو دایكم‌و باوكم له سوریا به‌و رێگایه په‌یدا ده‌كه‌م». دوابه‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق‌و خراپبوونی، ره‌وشی ئاسایشی به‌غدا، چه‌ندین كچ‌و ژن‌و بێوه‌ژن، روویان كردووه‌ته شاره‌كانی هه‌رێم، له‌و كاته‌شه‌وه چه‌نده‌ها باندی له‌شفرۆشی دروست بووه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جارجاره لێیان ده‌ستگیر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه كه‌متر نه‌بووه‌ته‌وه، وه‌ك مونیره ده‌ڵێت، یه‌جگار زۆربووه‌و موشتهرییهكانیش زۆرن.
چوار مۆبایلم هه‌یه‌و فریا ناكه‌وم مونیره كه زۆر به ئاسایی باسی سێكس دهكاتو وه‌ك هه‌ر كارێكیتر لێی ده‌ڕوانێ‌و ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر سێكس نه‌كه‌ین ئه‌ی چۆن بژین». ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات كه موشته‌رییه‌كی زۆری هه‌یه‌و به 4 مۆبایل فریا ناكه‌وێت، ژماره‌ی موشته‌رییه‌كانی تۆمار بكات. «هه‌رچییه‌ك بزانم ئازارم ده‌دات، به‌كه‌می له‌گه‌ڵیدا جووت ده‌بمه‌وه، هه‌ندێك پیاو ده‌ڵێی وهحشینو له ئازاردا ده‌م گریێنن». ئه‌و رۆژانه له‌گه‌ڵ سیانی چه‌وردا رێكدهكهوێو رۆژانه 300$ی ده‌ست ده‌كه‌وێت، زۆربه‌ی موشتهرییهكانیشی ئه‌و موسافیرانهن كه له ئوتێله‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه، دهخهونو سێكسیش ده‌كه‌ن. مونیره به پێكه‌نینێكه‌وه ده‌ڵێت «من‌و خاوه‌ن ئوتێله‌كه، لازمو مه‌لزومی یه‌كین، به‌هۆی منه‌وه، زۆركه‌س دێنه ئوتێله‌كه‌ی، له‌كۆتاییشدا هه‌ردووكمان پاره په‌یدا ده‌كه‌ین».
رۆژانه له‌گه‌ڵ سێ پیاو سێكس ده‌كه‌م «پیاوی كورد زۆریان پێدهچێتو هه‌ندێكیان ئازارت ئه‌ده‌ن، رۆژانه بۆ هه‌ر كاتژمێرێك رابواردن له‌گه‌ڵیاندا 100$ وه‌رده‌گرم، ئه‌گه‌ر شه‌ویش بمێنمه‌وه ئه‌وا 50 دۆلاری تری ده‌چێته سه‌ر، هه‌ندێكیان دڵیان باشه‌و ئینسانانه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵدا دهكهنو دیاریش له‌گه‌ڵ خۆیاندا دێنن، زۆریان پێم ده‌ڵێن، باوه‌كو دوو هاوڕێ سێكس بكه‌ین، به‌ڵام من چێژیان لێنابینمو هیچ ههستێكیشم ناوروژێ. هه‌ندێكی تریشیان وه‌ك وه‌حشی لێم دهڕواننو سوكاتیم پێده‌كه‌ن، هه‌ندێكیشیان ده‌ستم ده‌بڕن. جار هه‌بووه كه له‌گه‌ڵیدا رامبواردووه، پاره‌ی نهداومهتێو داومی به خهڵكێكیترو دواتر مایه پووچ ده‌رچوم». ئه‌و باس له نمونه‌یه‌كیش ده‌كات «كه پۆلیسێك دوای خۆی بردویه‌تی بۆ نزیك عه‌ربه‌ت، به‌و بیانووه‌ی هاوڕێكه‌شی له‌گه‌ڵیا راده‌بوێرێ، به‌ڵام فیشه‌كی ناوه به‌به‌ر قاچییهوهو هه‌شتا هه‌زاریشی پێبووه، لێسه‌ندووه‌و لهودهشته چۆڵهشدا جێیهێشتووه».
موشته‌رییه‌كانی مونیره كێن؟ ماڵ‌و جێگه‌و سه‌ر سنگی ئه‌و له‌شفرۆشانه زۆر كه‌س دهبینێو دیمه‌نی سه‌یرو سهمهریشیان به‌سه‌ردا دێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و پیاوانه‌ی ژنیشیان هه‌یه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیان سێكس ده‌كه‌ن. مونیره به قریوهیهكهوه وتی «رۆژێكیان له‌گه‌ڵ پیاوێكدا خه‌ریك بووم، ژنهكهیو خه‌سووی هاتنه‌وه، خستمییه ژێر سیسهمهكهوهو ماوه‌یه‌كی زۆری پێچوو، له ژێرسیسهمهكهوه ته‌له‌فۆنم بۆ پیاوه‌كه كرد، ژنه‌كه‌ی به ته‌له‌فۆنه‌كه توڕه‌بوو، چووه ماڵه دراوسێیهكیانو منیش فرسه‌تم هێناو هه‌ڵهاتم». ئه‌و ژنه، كه دێته باسكردنی موشته‌رییه‌كانی، ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌موو جۆرێكه، به‌ڵام به‌زۆری ئه‌وانه‌ن كه له شوێنه فه‌رمییه‌كاندا كاردهكهنو خه‌ڵكی ئاسایی نین، زۆربه‌یان ژنیان هه‌یه‌و كه‌مییان كوڕن. به‌بڕوای ئه‌و ژنه له‌شفرۆشه، ئه‌و پیاوانه‌ی ژنیان هه‌یه «حه‌زیان له سێكسی هه‌مه جۆره، یان ژنه‌كانیان تێریان ناكه‌ن». مونیره له‌ڕووی دهستو دڵباشیو پاره دانه‌وه بازرگان‌و ئه‌مه‌ریكییه‌كان به باشترین موشته‌ری ناوده‌بات «هه‌ندێك بازرگان هه‌ن كه موشته‌ری بهردهوامنو هه‌موو سه‌فه‌رێك جلوبه‌رگم بۆ ده‌هێنن، هه‌ندێك جاریش له‌ناو ئۆتۆمبیل‌دا به‌تایبه‌تی له رێگای دوكان له‌گه‌ڵ ئهمهریكییهكانداو وه‌رگێڕه‌كانیان راده‌بوێرم، ئه‌وانیش دڵیان باشه‌و پاره‌ی باشم پێئه‌ده‌ن».
له‌ش فرۆشه‌كان كوێرانه سێكس ده‌كه‌ن رۆژانه له‌شفرۆشه‌كان خه‌ڵكی جیاواز دهبیننو سێكسیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه ژنه‌كان‌و نه‌ئه‌و پیاوانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا سێكس ده‌كه‌ن، هیچ هۆشیاریه‌كی سێكسیان نیه، سه‌باره‌ت بهخۆپاراستنیان له‌و نه‌خۆشیانه‌ی له‌ڕێگه‌ی سێكسه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه‌و دواتر ره‌نگه هه‌ریه‌كه‌یان بیگوێزنه‌وه بۆ كه‌سانی تر كه له‌گه‌ڵیاندا جووت ده‌بنه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه مونیره ده‌ڵێت «پیاوان پێیان وایه بهكۆندۆمهوه خۆشی ته‌واو له سێكس نابینن، بۆیه كه‌مجار هه‌بووه بهكۆندۆمهوه سێكس بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی منداڵیشم نه‌بێت، حه‌بی مه‌نع به‌كار دێنم».
حه‌ز ده‌كه‌م واز بهێنم، به‌ڵام له‌ش نه‌فرۆشین، چی بكه‌ین؟ زۆر جار له‌شفرۆشیش دوا قوربانی ده‌ستی كۆمهڵگاو سهختیو دژواری ژیانه، به‌تایبه‌تی له وڵاتێكدا كه شه‌ڕو شۆڕو ماڵوێرانی تێدابێت. كه‌سێكی وه‌ك مونیره، ره‌نگه ئه‌گه‌ر بارودۆخی عێراق وای لێنه‌هاتایه، تووشی له‌شفرۆشی نه‌بوایه. مونیره وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، هه‌رگیز حه‌زی نه‌كردووه، له‌ش فرۆشی بكات‌و وه‌ك هه‌موو ژنێك كه خاوه‌نی كچێكه خوازیاربووه، ماڵ‌و حاڵ‌و ژیانی ههبێتو واز له‌و كاره‌ش بهێنێ، به‌ڵام له بێكهسیو نه‌بوونی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێوی، پێیوایه «ئه‌گه‌ر سێكس نه‌كات، به‌چی بژی»؟ به‌ر له جێهێشتنی زیندانه‌كه‌ی مونیره، نیگای پڕ له پرسیار بوو، دوا وشه‌ش كه له‌ناخی دڵه‌وه ویستی بیڵێ، وتی «حه‌زم ده‌كرد كه‌س سوكاتییم پێنهكاتو به‌ته‌واوه‌تی واز له‌م كاره بێنم، به‌ڵام هه‌رچی له ژیانی خۆم ورد ده‌بمه‌وه، ناچارم، دوای ده‌رچوونیشم له زیندان، سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێده‌كه‌مه‌وه».
|
Views: 830 |
Added by: saholaka
| Rating: 0.0/0 |
|
|
|
|