به‌خیر بین بۆمالپه‌ری سه‌هۆڵه‌که‌Monday, 2024-04-29, 3:55 PM

Welcome Guest | RSS
Main | Registration | Login
Site menu

Our poll
.........
[ ده‌نگه‌کان · ده‌نگه‌کان ]
ده‌نگه‌کان: 122

Main » 2008 » November » 1 » پاش چه‌ندین ساڵ كاركردن پێكه‌وه‌، بۆیان ئاشكرابوو كه‌ خوشكن
پاش چه‌ندین ساڵ كاركردن پێكه‌وه‌، بۆیان ئاشكرابوو كه‌ خوشكن
8:07 PM


داستان عومه‌ر
دوو كچى بریتانى دواى چه‌ند ساڵێك كاركردنیان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ فرۆشگایه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خوشكن.

له‌رۆژنامه‌ى (دایل مایل)ى بریتانى-دا هاتووه‌ كه‌ (ئانه‌ دیبى داى ) ته‌مه‌ن 44 ساڵه‌ و (ماراین موریس)ى 35ساڵه‌ سه‌رسامبوون به‌وه‌ى كه‌ خوشكن نه‌یانزانیووه‌، (دیبى) له‌ته‌مه‌نى دوو مانگیدا خێزانیك بردوویانه‌ته‌ لاى خۆیان‌و به‌خێویانكردووه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌و دوو خوشكه‌ هاوڕێى زۆر دڵسۆزى یه‌كترى بون‌و به‌یه‌كیشه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌یه‌ك فرۆشگادا كاریانكردووه‌و منداڵه‌كانیشیان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌یه‌ك قوتابخانه‌ بوون.

هه‌روه‌ها (سالى) كه‌ خوشكه‌ گه‌وره‌ى هاردووكیانه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، زۆرده‌مێكه‌ سۆراغى خوشكه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌موو جارێك بێسود بووه‌، هه‌رگیزیش باوه‌رم نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌نده‌ نزیك بێت لێمانه‌وه‌‌و له‌هه‌مان كۆڵانى خۆمان نیشته‌جێ بێت.

له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌ (دیبى داى) ده‌ڵێت، هه‌ستم به‌ سۆزێكى زۆر ده‌كرد به‌رامبه‌ر خوشكه‌كانم، به‌ڵام نه‌مده‌زانى ئه‌و هه‌سته‌ چییه‌ كه‌وام لێده‌كات.
Views: 1014 | Added by: saholaka | Rating: 0.0/0 |
Total comments: 0
Name *:
Email *:
Code *:
Login form

News calendar
«  November 2008  »
یه‌ک شدووشسێ شچوارشپینج شهه‌ینیشه‌مه‌
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30

Search

Site friends
 saholaka

saholak

frmesk